16 هەزار دۆنم پوش و پاوان سووتا

 ڕووداوی ئاگركەوتنەوە یەكێكە لەو دیاردانەی ساڵانە چەند جارێك دووبارە دەبنەوە و لەگەڵ ئەوەی كوژاندنەوە و كۆنترۆڵ  كردنیان كارێكی زەحمەتە هاوكات زیانێكی زۆر بەسروشت و ژینگەی كوردستان دەگەیەنێت بەو هۆكارەوە لەسنوری ناحیەی گەرمك و  بەرزنجە  زیاتر  16 هەزار  دۆنم پوش و پاوان سووتاوە.

عمیدی پۆلیس هێمن كمرخان أفندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای  سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی" نێردراوە ڕایگەیاند: لەدوو  ڕوداوی جیاوزدا لە سنوری گوندەكانی (شەیان میشیاو .نەرمەڵاس و شیرە) سەر بە ناحیەی گەرمك دوو ڕووداوی ئاگر كەوتنەوە كە یەكێكیان لە سنوری ڕۆژهەڵاتی كوردستانەوە هاتووە و ئاگرەكەی تریش هۆكارەكەی نادیارە و لە پوش و پاوان و دارستانی ناوچەكە كەوتۆتەوە و بووە هۆی سوتانی  نزیكەی   (15,000) هەزار دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سنورەكە، ئەفسەر و كارمەندانی بنكەی پۆلیسی دارستانی گەرمك بە هاوكاری لەگەڵ بەش و بنكەی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن و ناڵپارێز هەروەها بە هاوكاری ( ڕێكخراوی ملەكەوە ) توانیان ئاگرەكە بكوژێنەوە و كۆنتڕۆڵی بكەن.

 ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە لە لایەكی ترەوە ئاگریكی بەرفراوان كەوتەوە لەسنوری گوندی (مایاوا/ دەرەتەت / مۆریاس ) لە سنوری بەرزنجە دەست بەجێ مەفرەزەكانی بنكەی  پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە  گەیشتە شوێنی ڕووداوەكە  توانیان بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی بەرزنجە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت زیانی ئاگرەكە  زیاتر لە  (1000) هەزار دۆنم  پوش و پاوان سوتان و داری سروشتی سوتا . هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە نادیارە بەدواداچون بۆ ڕووداوەكە بەردەوامە .

عمید هێمن  پەیامی بۆ هاووڵاتیان ئەوەیە با بەهەموومان ژینگەی و سروشتی كوردستان بپارێزین بەتایبەتی لەم وەرزەدا هاووڵاتیان ڕوو دەكەنە دەشت و چیا كان زۆر دڵنیابن لە پاشماوەی  ئاگرو پشكۆ لە دوای خۆیان بەجێ نەهێڵن بۆ ئەوەی كارەساتی گەورە ڕوونەدات .

                                                         




PM:03:58:09/07/2019