لە راپۆرتی ویکلیکس، رای باڵوێزی تورکیا لەسەر پەیوەندی پارتی و پەکەکەو، یەکێتی و پەکەکە، ئاشکرا دەکات و لە بڕگەیەکیدا هاتووە" عهناسرێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی ( مسعود بارزانی) یارمه‌تی په‌که‌که‌یان داوه، KOKSAL هۆکاره‌که‌ی گه‌رانده‌وه بۆ لاوازی کۆنترۆڵکردنی مسعود به‌سه‌ر هێزه رێکنهخراوهکهیدا'.
راپۆرتەکە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شوباتی ساڵی ١٩٨٨، لە زاری باڵویزی تورکیاوە هاتووە " OKCUN وتی ئاپۆ ئۆجالان (سه‌رۆکی په‌که‌که و نیشته‌جێ له سوریا) دانوستانی له گه‌ڵ جلال تاڵه‌بانی، به‌رپرسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، کردوه، پێده‌چیت ئه‌مه به‌هاندان و وهساتهتی سوریا بێت. تاڵه‌بانی مه‌به‌ستیه‌تی " پێگه‌ی سه‌رکرده‌ی هه‌میشه‌یی کورد" به‌ده‌ست بهێنێت".