ماڵپەڕی " سپی " وەک ماڵپەڕێکی سەربەخۆ بە پێویستی زانی دەست بۆ کارێکی رۆژنامەوانی قورس ببات، ئەویش بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکانی " ویکلیکس " کە تایبەتە بەکوردستان.
بەشێوەیەکی گشتی ویکلیکس رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە بەدوای قازانجی مادیدا ناگەڕێت، کارەکەی بڵاوکردنەوەی راپۆرتی میدیای تایبەتی و نهێنیە، سەرەتا لە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لە ساڵی ٢٠٠٦ دا لەژێر ناوێ رێکخراوی " سەن شاین "ی رۆژنامەوانی دەستیان بەکارکردو، بەڕێوەبەرەکەشی گەنجێکی ئوسترالییە بەناوی " جولیان ئاسانج "ە و لەسەرەتاوە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە زیاتر لە ١،٢ یەک ملیۆن و دووسەد هەزار بەڵگەنامەیان لەبەردەستدایەو بڵاویدەکەنەوە.
ئامانجی رێکخراوەکە وەک ئاماژەی بۆ دەکەن ئاشکراکردن و رسواکردنی ئەو سیاسەت و هەڵوێستە نا ئەخلاقایانەیە کە رژێمە سەرکوتکارەکانی ئاسیا و پاشماوەی رژێمەکانی سۆڤیەتی پێشوو و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی تریش بەئەمەریکاشەو کە پیادەیان کردووە.
لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا لە سالێ ٢٠١٠دا ویکلیکس ٧٦ هەزارو ٩٠٠ بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بلاوکردەوە، هەر لە هەمان ساڵدا ٤٠٠ هەزار بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق بڵاوکردەوە، دواتر ویکلیکس بەلێشاو ئەو برووسکەو نامە نهێنیانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای بڵاوکردەوە.
کورد لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا بە بەراورد بە گەلانی تر بەشێکی بچووکی ئەو بەڵگەنامانەی بەردەکەوێت کە بڵاوکراونەتەوەو، ئەمڕۆ هەر خوێنەرێکی ئینگلیزیزان لە هەر کونجێکی ئەم جیهانەدا دەتوانێت ئەو راپۆرتانە ببینێت، بەوانەشەوە لەسەر کوردیش بڵاوکراونەتەوە، کارێکی زۆر نەگونجاویشە هەموو جیهان بتوانێت لەسەر تۆ راپۆرتی نهێنی و ئاشکرا بخوێنێتەوە، کەچی هاوڵاتی کورد لەبەر نەزانینی زمانی ئینگلیزی بەشێکی زۆر لە خوێنەری کورد ناتوانێت هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەو راپۆرتانە بزانێت، سپی ئەم ئەرکە قورسەی خستۆتە سەر شانی و لەبەشی دۆکۆمێنتی ماڵپەڕەکەدا هەر رۆژەو بەشێکی ئەو راپۆرتانە بڵاودەکاتەوە کە بەشێکیان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٥٠ ساڵێ رابردووە. بلاوکردنەوەی راپۆرتەکە بەپێی بەرواری راپۆرتەکە لە رووی مێژوویەوە بڵاودەکرێتەوە.
راپۆرتەکان لە زمانی ئیگلیزیەوە دەقاو دەق و زۆر بەجوانی و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانێکی رۆژنامەوانی جوانی کوردی و لە بەشی " دۆکۆمێنت"دا بڵاوکراونەتەوە. تێکڕای راپۆرتەکانیش دەقە ئیگلیزیەکەی وەک بڵاوکراونەتەوە لەلای ماڵپەڕی "سپی" پارێزراوە..
راپۆرتی تایبه‌ت و نهێنی ژماره: 05BAGHDAD3039
ئاماده‌کراو له: 21-07-2005
سه‌رچاوه: باڵیۆزخانه له به‌غداد
بابه‌ت: تاڵه‌بانی و بارزانی ره‌تیده‌که‌نه‌وه پارتی دیموکراتی کوردستان یارمه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی په‌که‌که بدات.
ئه‌مه به‌شێکه له ته‌له‌گرافه ئه‌سڵیه‌که، هه‌مو ده‌قی ته‌له‌گرافه ئه‌سڵیه‌که له به‌رده‌ستدا نیه.
پێداجونهوه له لایه‌ن: مولحه‌قی باڵیۆزخانه David M. Satterfield
1- له 19 ته‌موز مولحه‌ق له گه‌ڵ سه‌رۆک تاڵه‌بانی باسی له‌و راپۆرته کرد که تێیدا هاتوه په‌که‌که پلانرێژی بۆ ئۆپه‌راسیۆنێک له باکوری عێراق ده‌کات. تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی له واقیعدا له هه‌رێمی کوردستان دو گروپی په‌که‌که هه‌ن، وه‌ک ئه‌و وتی یه‌کێکیان کاری تێرۆریستی له تورکیا ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌م گروپه ئه‌ندامانی په‌که‌که‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق ناردوه و پێده‌چێت بۆ ئۆپه‌راسیۆنێک جوڵه‌یان پێکرا بێت، گروپی دوه‌م گه‌شه ده‌کات و ئه‌ندامه‌کانی ده‌یانه‌وێت له شوێنه‌کانی خۆشاردنه‌وه‌یان له عێراق" له ئاشتیدا بژین" تا ئه‌و کاته‌ی حکومه‌تی عێراق وه‌ک په‌نابه‌ر وه‌ریان ده‌گرێت.
تاڵه‌بانی وتی په‌که‌که داوایان لێکردوه که میوانداری دانیشتنێک له گه‌ڵ حکومه‌تی ئینتیقالی عێراق و حکومه‌تی ئه‌مریکا بکات. تاڵه‌بانی وتی راشکاوانه پێشنیازه‌که‌ی ره‌تکردۆته‌وه.
2- له 21 ته‌موز مولحه‌ق له گه‌ل بارزانی، سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، باسی ئه‌و راپۆرتانه‌ی سه‌باره‌ت به مه‌ترسی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی په‌که‌که‌ن کرد و داوای له بارزانی کرد یارمه‌تی په‌که‌که نه‌دات. له وه‌ڵامدا بارزانی رایگه‌یاند که ئاگای له‌و جۆره ئۆپه‌راسیۆنانه نیه. زیاده بۆ ئه‌مه‌ش پارتی هیچ شتێکی نیه له گه‌ڵ په‌که‌که بیکات، وتیشی: ئه‌وان له روی ئایدیۆلۆژی و سیاسیه‌وه رکابه‌ری یه‌کترن. له به‌رده‌وامی قسه‌کانیدا بارزانی وتی: پێویسته سوپای تورکیا تێبگات که چاره‌ی سه‌ربازی بۆ کێشه‌ی کورد له تورکیا نیه، گروپی چه‌کداری په‌که‌که له دیاربه‌کر، بنگۆڵ و ئه‌ستانبوڵ هه‌ن و هه‌روه‌ها له شاره‌کانی تری تورکیا. تورکیا دان به‌م واقیعه‌دا بنێت.
بارزانی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی بێجگه له گۆرانی و کتێب به‌زمانی کوردی تورکه‌کان دانیان به کورد وه‌ک گروپێکی جیاواز نه‌ناوه. له باتی ئه‌وه پێیان باشتره بۆ کێشه‌ی کورد له تورکیا گله‌یی له کوردستانی عیراق و تایبه‌ت له پارتی دیموکراتی کوردستان بکه‌ن .
06BAGHDAD4625
راپۆرتێکی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له به‌غدا له 19 دیسه‌مبه‌ری 2006 دا نێردراوه بۆ واشنتۆن به‌ناونیشانی بارزانی و تاڵه‌بانی باسی په‌که‌که و په‌یوه‌ندیه‌کان له گه‌ڵ تورکیادا له گه‌ڵ باڵیۆز ده‌که‌ن. راپۆرته‌که له‌لایه‌ن به‌شی هه‌واڵگریه‌وه ئاماده‌کراوه و به پابه‌ند به ئاسایشی نه‌ته‌وییه‌وه پۆلێن کراوه و بابه‌تی راپۆرته‌که به تێرۆریسته‌کان و تێرۆریزم و تورکیا پێناسه‌کراوه.
پێداچونه‌وه: باڵیۆز Zalmay Khalilzad
کورته‌یه‌ک:
1- له دانیشتنی جیادا بارزانی (كدپ) و تاڵه‌بانی (ینک) کۆمێنتیان دا که حکومه‌تی تورکیا شته‌کان بۆ مه‌رامی سیاسی ناوخۆی تورکیا گه‌وره ده‌کات. بارزانی هاریکاری کردنی په‌که‌که‌ی ره‌تکرده‌وه و جه‌ختی کرده‌وه له‌وه‌ی که پێویسته لێدوانه سێ قۆڵیه‌کان ده‌ست پێ‌بکات و نارده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ مه‌سه‌له‌ی په‌که‌که، ژه‌نه‌راڵ Ralston هه‌نگاوی کۆنکرێت و دیاریکراو بۆ چاره‌ی بابه‌ته‌که ده‌ستنیشان بکات. له دانیشتنێکی تری جیا له گه‌ڵ سه‌رۆک جلال تاڵه‌بانی هه‌مان هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌بو. کۆتایی کورته باسه‌که.
2- له تازه‌ترین دانیشتن له گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، مسعود بارزانی، باڵیۆز باسی خه‌می ئێستای تورکیا سه‌باره‌ت به چالاکبونی په‌که‌که کرد. به‌شێکی ئه‌و مه‌راقه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ده‌نگۆکه‌ی کۆتایی هێنانی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه و له چه‌ند هه‌فته‌ی دواییشدا هێرش کراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازه‌کانی تورکیا، زیاده بۆ ئه‌مانه‌ش پارتی دیموکراتی کوردستان به یارمه‌تیدانی په‌که‌که تۆمه‌تبار کراوه.
3- بارزانی له وه‌ڵامدا وتی: گومانی هه‌یه که په‌که‌که یه‌کلایه‌نه بریاری ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شهر بدات، وتیشی ده‌بێت پارتی قورسایی خۆی بخاته گه‌ر تا په‌که‌که پابه‌ندی ئاگربه‌سته‌که بێت، سه‌باره‌ی به تۆمهتکردنی پارتی به یارمه‌تیدانی په‌که‌که بارزانی وتی ته‌واوی هه‌واڵه‌که راست نیه و باسی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی کرد که پارتی یارمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی تورکیای دژ به په‌که‌که داوه. بارزانی پێی وایه که فه‌رمانره‌وا سه‌ربازیه‌کانی تورکیا دۆخه‌که زل ده‌که‌ن له هه‌وڵدانێکدا تا سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بخه‌نه ژێر فشاره‌وه بۆ دابینکردنی بودجه‌ی زۆر بۆ به‌رگری.
بارزانی تێبینی دا که په‌که‌که چه‌ند " بوقعهیهک" ی پشتگیرکهرانی له ناو تورکیادا هه‌یه و پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه بۆچی هێزه سه‌ربازیه‌کانی تورکیا دودڵن له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یان له ناو تورکیادا.
4- بارزانی کۆمێنته‌که‌ی زێباری، وه‌زیری ده‌ره‌وه، دوپات کرده‌وه که لێدوانه سێ قۆڵیه‌کان پێویستی به‌ره‌وپێشچون هه‌یه. زیاتر له‌مه‌ش بارزانی ئاماژه‌ی دا که پێویسته نارده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ مه‌سه‌له‌ی په‌که‌که، ژه‌نه‌راڵ Ralston، پلانێک سازبکات تێیدا هه‌نگاوه تایبه‌ته‌کان دیاری بکات که زه‌مینه سازی بۆ چاره‌یه‌کی دیبلۆماسیانه بکه‌ن، بارزانی وتی پێویسته ئه‌م پلانه لێدوانی سێ قۆڵیه‌کان و کامپی مه‌خموریش له خۆ بگرێت و راشیگه‌یاند که لێبوردن بۆ ئه‌ندامانی په‌که‌که وه‌ک بابه‌تی سه‌ره‌کی بمێنێته‌وه.
5- بارزانی ویستی بۆ به‌شداریکردن له لێدوانه‌کان دوباره کرده‌وه، تێبینیشی دا که ره‌تکردنه‌وه‌ی تورکیا بۆ شاندێک مالیکی ده‌ستنیشانی کردبو بۆ باسکردن له مه‌سه‌له‌ی په‌که‌که رێگر بو له چاره‌سه‌رکردن. به بۆچونی بارزانی حکومه‌تی تورکیا شانده‌که‌ی ره‌تکرده‌وه چونکه مالیکی که‌ریم سنجاری، وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێم، وه‌ک جێگری سه‌رۆکی شانده‌که‌ی حکومه‌تی عێراق دانابو (تێبینی: کاتێک بۆ یه‌که‌م جار بیرۆکه‌ی لێدوانی سێ قۆڵی له مانگی ئۆگۆست باسکرا حکومه‌تی تورکیا رایگه‌یاند که شاندی حکومه‌تی عیراق بهبهرپسیاریهتی کورد قبوڵ ناکات، کارمه‌نده باڵاکانی حکومه‌تی عێراق. له‌وانه‌ش مالیکی، پرسیاریان له سه‌ر مهنتقیهتی ئه‌م داوایه کرد، وتیان ئه‌م بابه‌ته پێشتر له گه‌ڵ کارمه‌ندانی حکومه‌تی هه‌رێم چاره ده‌کرێت. له دوا مه‌تافدا مالیکی ئه‌مه‌ی قبوڵ کرد و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ ئاسایشی نێستمانی، شیروان الوالی، به سه‌رۆکی شانده‌که دانا، له‌و کاته‌وه تا ئه‌مرۆ لێدوانی سێ قۆڵی روینه‌داوه. کۆتایی کۆمێنت). بارزانی وتی حکومه‌تی تورکیا داوای یارمه‌تی له کورده‌کان ده‌کات و لێدوانه‌کانیش له سه‌ر بابه‌تێکی وا راده‌گرن.