چەکدارێکی داعش لە بازیان دەستگیرکرا

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، تیرۆریستێكی داعش له‌ ناحیەی بازیان ده‌ستگیر كرا كە خەڵكی ئەنبارە.

ئاسایشی ڕۆژ ئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێكداکە وینەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە"هێزەكانی ئاسایش تیرۆریستێكی داعشیان بەناوی (عەلی عەبود عەتیە) كە دانیشتووی ناحیەی (الرومانی) سەر بەپارێزگای ئەنبارە دەستگیر كردووە، كە  لە ساڵی 2015 وە پەیوەندی بە چەكدارەكانی داعشەوە لەسنووری خۆیاندا كردووە و لەگەڵ چەكدارانی داعش ماوەتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە دوای كۆتایی هاتنی داعش دەچێتە سوریاو لە دواتردا دێتە ناو خاكی هەریەمی كودستان لەساڵی 2019 دا ڕوو لەسنووری چەمچەماڵ و بەردەقارەمان و بازیان دەكات و لە ئێستادا ناوبراو دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی (2)ی تیرۆر بەندە.


AM:10:04:12/07/2019