لە راپۆرتێکی ویکلیکسدا کە ناوەرۆکەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵی ٢٠٠٥ لە کۆبوونەوەیەکی توغان جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا‌و باڵوێزی ئەمەریکا لە تورکیا، توغان دەڵێت" مه‌سه‌له‌ی که‌رکوکه، که گه‌وره‌ترین که‌ره‌سته‌کانی ته‌قینه‌وه‌ی تێدایه ".
لەو راپۆرتەدا توغان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو دەمەی تورکیا بە باڵوێزی ئەمەریکا لە تورکیا دەڵێت" مه‌سه‌له‌ی که‌رکوکه، که گه‌وره‌ترین که‌ره‌سته‌کانی ته‌قینه‌وه‌ی تێدایه. به‌پێی کۆمسیۆنی پێشوی هه‌ڵبژاردنه‌کان کورده‌کان له که‌رکوک له به‌رامبه‌ر دابینکردنی تۆمارکردنێکی به‌رفراوان بۆ ده‌نگدان رازی بون به‌شداری هه‌ڵبژاردن له که‌رکوک بکه‌ن.... ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌ریته به‌رده‌وام بێت کورده‌کان " ئه‌نجامێک شێواو" دروست ده‌که‌ن. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش، گوێڵ، هه‌مان خه‌می هه‌یه".
هەروەها لەو راپۆرتەدا کە ماڵپەڕی سپی هەموو رۆژێک بەشێکی لێ بڵاودەکاتەوە، هاتووە" پێشنیازی سه‌ره‌تایی بۆ دابه‌شکردنی کورسیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی به‌رێژه‌ی: 12/12/12/5 له لایه‌ن هه‌مو هێزه‌کانه‌وه، بێجگه له پارتی دیموکراتی کوردستانی مسعود بارزانی، په‌سندکرا. به‌براوی بارزانی کورده‌کان تا نیوه‌ی کورسیه‌کانی شاره‌وانی ده‌به‌نه‌وه، بۆیه پارتی به‌رده‌وام له ده‌ره‌وه‌ی رێکه‌وتنه‌که بوه".
لەم لینکەوە راپۆرتەکە بخوێنەرەوە..