پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنێت، لەساڵی 2018 ەدا دەیان ملیۆن لیتر سوتەمەنی لەبەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە بەڵام بەسەر هاوڵاتیان دابەشنەكراوە.
غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ساڵی رابردوودا 44 ملیۆن و 961 هەزار لیتر نەوتی سپی بۆ پارێزگای سلێمانی هاتووە و دەبوو نیوەی پارێزگای سلێمانی وەریبگرێت، بەڵام زۆربەی هاوڵاتییان نەوتیان وەرنەگرتووە و لەو بڕە تەنها 27 ملیۆن لیتری دابەشکراوە.
وتیشی: به‌پێی ئه‌و ئامار و داتایانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان له‌باره‌ی بڕی سوته‌مه‌نیی هاتو له به‌غداوه بۆ هه‌رێم، ده‌رده‌كه‌وێت كه حیزب و به‌رپرسانی سودمه‌ند بون له‌و كه‌یسه و هاوڵاتیانیش زه‌ره‌رمه‌ند بون.
پەرلەمانتارەكەی فراكسیۆنی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو، حكومەت نەوتەكەی هەرزانفرۆش دەكات و ئەوسوتەمەنییەشی لەبەغداوە دێت نایداتە هاوڵاتیان و مۆلیدە ئەهلییەكانیش لەدەرەوە سوتەمەنی دەكڕن كەئەوەش دەبێتە بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان.
غالب محه‌مه‌د جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌وڵه‌كانیان و سه‌ردانی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌كه‌ن و هه‌مو رێگایه‌ك ده‌گرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان سودمه‌ند بن له نه‌وت و به‌نزین و گاز و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن گرێبه‌سته‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه كه له‌ئێستادا سوته‌مه‌نی به نرخێكی گران ده‌هێننه ناوخۆی هه‌رێم.