حکومەتی تورکیا داوا لە ئەمەریکا دەکات لە کاتی سەردانی مەسعود بارزانی دا بۆ ئەو ولآتە، هەڵویستی ئەمەریکا توندبێت و لە رگەیاندنەکانیشدا باسی بکرێت.
بەپێی راپۆرتێکی ویکلیس کە ٢٤ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٠٥ دا دەرچووەو دواتر ویکلیکس بلآویکردۆتەوە، تورکیا داوا لە ئەمەریکا دەکات بەرامبەر بارزانی توندبێت لەسەر پەکەکە و پرسی کەرکوک.
لە رپۆرتەکەدا هاتووە " - Oguz Celikkol به‌رێوه‌به‌ری گشتی بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له 24 ئۆکتۆبه‌ر داوای له مولحه‌قی سه‌ربازی کرد به‌رپرسه باڵاکانی ئه‌مریکا له کاتی سه‌ردانی بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان (بۆ واشنتۆن) به‌توندی په‌یامێک ئاراسته‌ی په‌که‌که و خوازیارانی به‌رفروانکردنی پێگه‌ی کوردی، ( به‌تایبه‌ت له که‌رکوک و هه‌روه‌ها له نه‌ینه‌وا) بکه‌ن".