ماڵپەڕی " سپی " وەک ماڵپەڕێکی سەربەخۆ بە پێویستی زانی دەست بۆ کارێکی رۆژنامەوانی قورس ببات، ئەویش بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکانی " ویکلیکس " کە تایبەتە بەکوردستان.
بەشێوەیەکی گشتی ویکلیکس رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە بەدوای قازانجی مادیدا ناگەڕێت، کارەکەی بڵاوکردنەوەی راپۆرتی میدیای تایبەتی و نهێنیە، سەرەتا لە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لە ساڵی ٢٠٠٦ دا لەژێر ناوێ رێکخراوی " سەن شاین "ی رۆژنامەوانی دەستیان بەکارکردو، بەڕێوەبەرەکەشی گەنجێکی ئوسترالییە بەناوی " جولیان ئاسانج "ە و لەسەرەتاوە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە زیاتر لە ١،٢ یەک ملیۆن و دووسەد هەزار بەڵگەنامەیان لەبەردەستدایەو بڵاویدەکەنەوە.
ئامانجی رێکخراوەکە وەک ئاماژەی بۆ دەکەن ئاشکراکردن و رسواکردنی ئەو سیاسەت و هەڵوێستە نا ئەخلاقایانەیە کە رژێمە سەرکوتکارەکانی ئاسیا و پاشماوەی رژێمەکانی سۆڤیەتی پێشوو و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی تریش بەئەمەریکاشەو کە پیادەیان کردووە.
لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا لە سالێ ٢٠١٠دا ویکلیکس ٧٦ هەزارو ٩٠٠ بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بلاوکردەوە، هەر لە هەمان ساڵدا ٤٠٠ هەزار بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق بڵاوکردەوە، دواتر ویکلیکس بەلێشاو ئەو برووسکەو نامە نهێنیانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای بڵاوکردەوە.
کورد لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا بە بەراورد بە گەلانی تر بەشێکی بچووکی ئەو بەڵگەنامانەی بەردەکەوێت کە بڵاوکراونەتەوەو، ئەمڕۆ هەر خوێنەرێکی ئینگلیزیزان لە هەر کونجێکی ئەم جیهانەدا دەتوانێت ئەو راپۆرتانە ببینێت، بەوانەشەوە لەسەر کوردیش بڵاوکراونەتەوە، کارێکی زۆر نەگونجاویشە هەموو جیهان بتوانێت لەسەر تۆ راپۆرتی نهێنی و ئاشکرا بخوێنێتەوە، کەچی هاوڵاتی کورد لەبەر نەزانینی زمانی ئینگلیزی بەشێکی زۆر لە خوێنەری کورد ناتوانێت هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەو راپۆرتانە بزانێت، سپی ئەم ئەرکە قورسەی خستۆتە سەر شانی و لەبەشی دۆکۆمێنتی ماڵپەڕەکەدا هەر رۆژەو بەشێکی ئەو راپۆرتانە بڵاودەکاتەوە کە بەشێکیان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٥٠ ساڵێ رابردووە. بلاوکردنەوەی راپۆرتەکە بەپێی بەرواری راپۆرتەکە لە رووی مێژوویەوە بڵاودەکرێتەوە.
راپۆرتەکان لە زمانی ئیگلیزیەوە دەقاو دەق و زۆر بەجوانی و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانێکی رۆژنامەوانی جوانی کوردی و لە بەشی " دۆکۆمێنت"دا بڵاوکراونەتەوە. تێکڕای راپۆرتەکانیش دەقە ئیگلیزیەکەی وەک بڵاوکراونەتەوە لەلای ماڵپەڕی "سپی" پارێزراوە..
راپۆرتی نهێنی 05ANKARA6400_a
ئاماده‌کراو له 24 ئۆکتۆبه‌ری 2005
بابه‌ت: تورکیا داوا له ئه‌مریکا ده‌کات به‌رامبه‌ر بارزانی توند بێت له‌سه‌ر په‌که‌که و که‌رکوک
2- Oguz Celikkol به‌رێوه‌به‌ری گشتی بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له 24 ئۆکتۆبه‌ر داوای له مولحه‌قی سه‌ربازی کرد به‌رپرسه باڵاکانی ئه‌مریکا له کاتی سه‌ردانی بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان (بۆ واشنتۆن) به‌توندی په‌یامێک ئاراسته‌ی په‌که‌که و خوازیارانی به‌رفروانکردنی پێگه‌ی کوردی، ( به‌تایبه‌ت له که‌رکوک و هه‌روه‌ها له نه‌ینه‌وا) بکه‌ن. Celikkol ته‌ئکیدی کرد که ئه‌م داوایه‌ی له‌سه‌ر رۆشنایی رێنماییه‌کانی وه‌زیر کردوه، زیاده بۆ ئه‌مه‌ش داوای کردوه که نه‌ک ته‌نها به‌رامبه‌ر بارزانی توند بین به‌ڵکو له راگه‌یاندنه‌کانیشدا باسی بکرێت.
3- Celikkol دۆکیۆمێنتێکی چوار په‌ره‌ی پێداین ( به‌تورکی نوسرابو) ده‌رباری لێدوانه (ئاگرین و رهفزکراوهکانی) بارزانی سه‌باره‌ت به تورکیا له ماوه‌ی ساڵی رابوردودا.
4- Celikkol له سه‌ر به‌هێزکردنی پێگه‌ی کورد ئیدیعای کرد که کاره‌کانی بارزانی، تایبه‌ت له که‌رکوک و موسڵ، له ناو عێراق و دراوسێکاندا لێکدانه‌وه‌ی بۆ کراوه که دژ به‌سه‌روه‌ری عێراقن و بۆ جیابونه‌وه‌ی کورده. تورکیا مه‌راقیه‌تی که بارزانی کارده‌کات تا به‌شێک له ناوچه‌کانی پارێزگای که‌رکوک و موسڵ بكه‌ونه ژێر کۆنترۆڵی کورده‌وه، هیواشی خواست ئه‌مریکا په‌یامێکی توند له‌مه‌ر ئه‌م بابه‌تانه ئاراسته‌ی بکات.
له وه‌ڵامدا مولحه‌ق پێی وت به‌راپۆرتێک داواکه‌ی تورکیا بۆ واشنتۆن ده‌نێرێت، پێشی وت که پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و پێویستی وه‌رگرتنی ئیجرائات به‌رامبه‌ر به په‌که‌که سیاسه‌تی ئه‌مریکایه و له سه‌ردانی بارزانی بۆ واشنتۆن باس ده‌کرێن.
06BAGHDAD4625
راپۆرتێکی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له به‌غدا له 19 دیسه‌مبه‌ری 2006 دا نێردراوه بۆ واشنتۆن به‌ناونیشانی بارزانی و تاڵه‌بانی باسی په‌که‌که و په‌یوه‌ندیه‌کان له گه‌ڵ تورکیادا له گه‌ڵ باڵیۆز ده‌که‌ن. راپۆرته‌که له‌لایه‌ن به‌شی هه‌واڵگریه‌وه ئاماده‌کراوه و به پابه‌ند به ئاسایشی نه‌ته‌وییه‌وه پۆلێن کراوه و بابه‌تی راپۆرته‌که به تێرۆریسته‌کان و تێرۆریزم و تورکیا پێناسه‌کراوه.
پێداچونه‌وه: باڵیۆز Zalmay Khalilzad
کورته‌یه‌ک:
1- له دانیشتنی جیادا بارزانی (كدپ) و تاڵه‌بانی (ینک) کۆمێنتیان دا که حکومه‌تی تورکیا شته‌کان بۆ مه‌رامی سیاسی ناوخۆی تورکیا گه‌وره ده‌کات. بارزانی هاریکاری کردنی په‌که‌که‌ی ره‌تکرده‌وه و جه‌ختی کرده‌وه له‌وه‌ی که پێویسته لێدوانه سێ قۆڵیه‌کان ده‌ست پێ‌بکات و نارده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ مه‌سه‌له‌ی په‌که‌که، ژه‌نه‌راڵ Ralston هه‌نگاوی کۆنکرێت و دیاریکراو بۆ چاره‌ی بابه‌ته‌که ده‌ستنیشان بکات. له دانیشتنێکی تری جیا له گه‌ڵ سه‌رۆک جلال تاڵه‌بانی هه‌مان هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌بو. کۆتایی کورته باسه‌که.
2- له تازه‌ترین دانیشتن له گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، مسعود بارزانی، باڵیۆز باسی خه‌می ئێستای تورکیا سه‌باره‌ت به چالاکبونی په‌که‌که کرد. به‌شێکی ئه‌و مه‌راقه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ده‌نگۆکه‌ی کۆتایی هێنانی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه و له چه‌ند هه‌فته‌ی دواییشدا هێرش کراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازه‌کانی تورکیا، زیاده بۆ ئه‌مانه‌ش پارتی دیموکراتی کوردستان به یارمه‌تیدانی په‌که‌که تۆمه‌تبار کراوه.
3- بارزانی له وه‌ڵامدا وتی: گومانی هه‌یه که په‌که‌که یه‌کلایه‌نه بریاری ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شهر بدات، وتیشی ده‌بێت پارتی قورسایی خۆی بخاته گه‌ر تا په‌که‌که پابه‌ندی ئاگربه‌سته‌که بێت، سه‌باره‌ی به تۆمهتکردنی پارتی به یارمه‌تیدانی په‌که‌که بارزانی وتی ته‌واوی هه‌واڵه‌که راست نیه و باسی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی کرد که پارتی یارمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی تورکیای دژ به په‌که‌که داوه. بارزانی پێی وایه که فه‌رمانره‌وا سه‌ربازیه‌کانی تورکیا دۆخه‌که زل ده‌که‌ن له هه‌وڵدانێکدا تا سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بخه‌نه ژێر فشاره‌وه بۆ دابینکردنی بودجه‌ی زۆر بۆ به‌رگری.
بارزانی تێبینی دا که په‌که‌که چه‌ند " بوقعهیهک" ی پشتگیرکهرانی له ناو تورکیادا هه‌یه و پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه بۆچی هێزه سه‌ربازیه‌کانی تورکیا دودڵن له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یان له ناو تورکیادا.
4- بارزانی کۆمێنته‌که‌ی زێباری، وه‌زیری ده‌ره‌وه، دوپات کرده‌وه که لێدوانه سێ قۆڵیه‌کان پێویستی به‌ره‌وپێشچون هه‌یه. زیاتر له‌مه‌ش بارزانی ئاماژه‌ی دا که پێویسته نارده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ مه‌سه‌له‌ی په‌که‌که، ژه‌نه‌راڵ Ralston، پلانێک سازبکات تێیدا هه‌نگاوه تایبه‌ته‌کان دیاری بکات که زه‌مینه سازی بۆ چاره‌یه‌کی دیبلۆماسیانه بکه‌ن، بارزانی وتی پێویسته ئه‌م پلانه لێدوانی سێ قۆڵیه‌کان و کامپی مه‌خموریش له خۆ بگرێت و راشیگه‌یاند که لێبوردن بۆ ئه‌ندامانی په‌که‌که وه‌ک بابه‌تی سه‌ره‌کی بمێنێته‌وه.
5- بارزانی ویستی بۆ به‌شداریکردن له لێدوانه‌کان دوباره کرده‌وه، تێبینیشی دا که ره‌تکردنه‌وه‌ی تورکیا بۆ شاندێک مالیکی ده‌ستنیشانی کردبو بۆ باسکردن له مه‌سه‌له‌ی په‌که‌که رێگر بو له چاره‌سه‌رکردن. به بۆچونی بارزانی حکومه‌تی تورکیا شانده‌که‌ی ره‌تکرده‌وه چونکه مالیکی که‌ریم سنجاری، وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێم، وه‌ک جێگری سه‌رۆکی شانده‌که‌ی حکومه‌تی عێراق دانابو (تێبینی: کاتێک بۆ یه‌که‌م جار بیرۆکه‌ی لێدوانی سێ قۆڵی له مانگی ئۆگۆست باسکرا حکومه‌تی تورکیا رایگه‌یاند که شاندی حکومه‌تی عیراق بهبهرپسیاریهتی کورد قبوڵ ناکات، کارمه‌نده باڵاکانی حکومه‌تی عێراق. له‌وانه‌ش مالیکی، پرسیاریان له سه‌ر مهنتقیهتی ئه‌م داوایه کرد، وتیان ئه‌م بابه‌ته پێشتر له گه‌ڵ کارمه‌ندانی حکومه‌تی هه‌رێم چاره ده‌کرێت. له دوا مه‌تافدا مالیکی ئه‌مه‌ی قبوڵ کرد و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ ئاسایشی نێستمانی، شیروان الوالی، به سه‌رۆکی شانده‌که دانا، له‌و کاته‌وه تا ئه‌مرۆ لێدوانی سێ قۆڵی روینه‌داوه. کۆتایی کۆمێنت). بارزانی وتی حکومه‌تی تورکیا داوای یارمه‌تی له کورده‌کان ده‌کات و لێدوانه‌کانیش له سه‌ر بابه‌تێکی وا راده‌گرن.
له راپۆرتی تایبه‌ت و نهێنی ژماره: 05BAGHDAD2446،
ئاماده‌کراو له 09-06-2005 له لایه‌ن
James F. Jeffrey مولحقی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له به‌غداد و سه‌باره‌ت به‌که‌رکوک له خاڵی 6 له بابه‌تی – باشبونی په‌یوه‌ندیه‌کان له که‌رکوک – دا هاتوه:
تاڵه‌بانی وتی باوه‌ری هه‌یه که عێراق روبه‌روی " هه‌لێکی زێرین " بۆته‌وه بۆ چاره‌کردنی کێشه‌کانی که‌رکوک و له گه‌ڵ بارزانیشدا له‌م روه‌وه لێدوانی کردوه. تاڵه‌بانی وتی خۆی پێشوازی له فاروق عبدالله، سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی عێراقی، کردوه و گه‌یشتۆته رێکه‌وتن له گه‌ڵیدا که تورکمانه‌کان شایسته‌ی رۆڵێکن له به‌رێوه‌بردنی که‌رکوکدا. تاڵه‌بانی وتی بارزانی قه‌ناعه‌ت پێکردوه تا به‌یه‌که‌وه له گه‌ڵ به‌ره‌ی تورکمانی کاربکه‌ن ، زیاده‌ش بۆ ئه‌مه وتی پێی وایه هه‌ڵوێستی حکومه‌تی تورکیا له ناوچه‌که باشتر بوه. تاڵه‌بانی له گه‌ڵ مولحقی باڵیۆزخانه هاورا بو که له شاری حه‌ویجه کاری تیکده‌رانه روده‌دات، تایبه‌ت له لایه‌ن ئهنسارولسنهوه..... تاڵه‌بانی پێی باشه که هێزه‌کانی عێراق و ئه‌مریکا هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێت له هه‌وڵه‌کان بۆ دۆزینه‌وه و گرتن له‌و ناوچهیهیهدا.
تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند " پێویسته قه‌ناعه‌ت به عه‌ره‌به‌کان بهێنین له گه‌ڵماندا بژین"، له درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی: " حه‌ویجه به‌رده‌وام مۆلگه‌ی به‌هێزی به‌عسیه‌کانی سوریا و به‌عسیه‌کانی سه‌دام بوه".