بەپێی راپۆرتێکی ویکلیکس کە تایبەتە بە پرسی کەرکوک و راپۆرتەکە لە ساڵی ٢٠٠٦دا دەچووە، ئاماژە بۆ هەندێک قسەی نەوشیروان مستەفا دەکات لەسەر کەرکوک و دەڵێت" نەوشیروان مسته‌فا به‌راشکاوانه وتی که ئه‌مریکا ئه‌م میکانیزمه‌ی خو‌ڵقاند له سه‌ر حسابی کورد بۆ یاریکردن به‌ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان، پێده‌چیت دژ به‌ئاره‌زوی خۆیان په‌سندی بکه‌ن".
هەروەها لەو راپۆرتەدا لەزاری نەوشیروان مستەفاوە هاتووە" نه‌وشیروان مستافا، جێگری سکرتیری گشتی یه‌کێتی، پێی وایه که ئه‌مریکا میکانیزمی کورسی قه‌ره‌بوی خسته ناو هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه تا کورسی، بۆ نمونه له کورده‌کان به‌لایه‌نه بچوکه‌کان بدات. به‌بۆچونی مسته‌فا کورد له‌سه‌ر که‌رکوک خۆیان له شه‌ری ئه‌هلی له عێراق لاده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش به‌رێگه‌ی دابینکردنی مافی که‌مه‌یه‌تیه‌کان له ده‌ستوری هه‌رێمدا".