سێ كادری باڵای یەكێتی داوا دەكەن بكرێنە ئەندامی سەركردایەتی

سێ كادری باڵای یەكێتی نامەیەك ئاڕاستەی كۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی دەكەن و داوا دەكەن بەپێی عورف و پەیڕەوی حزبی بكرێنە ئەندامی سەركردایەتی.

لەو نامەیەدا كە تایبەت دەست "سپی" كەوتووە و ئاڕاستەی كۆسرەت ڕەسوڵ كراوە هەریەكە لە مەحمود قەرەداغی، پۆڵا سیروان تاڵەبانی، چەتۆ ساڵح ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە "بەپێی مادەی 29ی لە پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندكراو لە كۆنگرەی سێیەم ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی بە 55 ئەندام دیاریكراوە و دوای ماوەیەك كەمبۆتەوە بۆ 51 ئەندام".

داواكاران ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە بە مافی خۆیانی دەزانن بەگوێرەی ڕیزبەندی دەنگە بەدەستهاتوەكانیان لە كۆنگرەی سێیەم سەركەون بۆ ئەندامی سەركردایەتی.



PM:04:02:16/07/2019