ماڵپەڕی " سپی " وەک ماڵپەڕێکی سەربەخۆ بە پێویستی زانی دەست بۆ کارێکی رۆژنامەوانی قورس ببات، ئەویش بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکانی " ویکلیکس " کە تایبەتە بەکوردستان.
بەشێوەیەکی گشتی ویکلیکس رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە بەدوای قازانجی مادیدا ناگەڕێت، کارەکەی بڵاوکردنەوەی راپۆرتی میدیای تایبەتی و نهێنیە، سەرەتا لە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لە ساڵی ٢٠٠٦ دا لەژێر ناوێ رێکخراوی " سەن شاین "ی رۆژنامەوانی دەستیان بەکارکردو، بەڕێوەبەرەکەشی گەنجێکی ئوسترالییە بەناوی " جولیان ئاسانج "ە و لەسەرەتاوە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە زیاتر لە ١،٢ یەک ملیۆن و دووسەد هەزار بەڵگەنامەیان لەبەردەستدایەو بڵاویدەکەنەوە.
ئامانجی رێکخراوەکە وەک ئاماژەی بۆ دەکەن ئاشکراکردن و رسواکردنی ئەو سیاسەت و هەڵوێستە نا ئەخلاقایانەیە کە رژێمە سەرکوتکارەکانی ئاسیا و پاشماوەی رژێمەکانی سۆڤیەتی پێشوو و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی تریش بەئەمەریکاشەو کە پیادەیان کردووە.
لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا لە سالێ ٢٠١٠دا ویکلیکس ٧٦ هەزارو ٩٠٠ بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بلاوکردەوە، هەر لە هەمان ساڵدا ٤٠٠ هەزار بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق بڵاوکردەوە، دواتر ویکلیکس بەلێشاو ئەو برووسکەو نامە نهێنیانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای بڵاوکردەوە.
کورد لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا بە بەراورد بە گەلانی تر بەشێکی بچووکی ئەو بەڵگەنامانەی بەردەکەوێت کە بڵاوکراونەتەوەو، ئەمڕۆ هەر خوێنەرێکی ئینگلیزیزان لە هەر کونجێکی ئەم جیهانەدا دەتوانێت ئەو راپۆرتانە ببینێت، بەوانەشەوە لەسەر کوردیش بڵاوکراونەتەوە، کارێکی زۆر نەگونجاویشە هەموو جیهان بتوانێت لەسەر تۆ راپۆرتی نهێنی و ئاشکرا بخوێنێتەوە، کەچی هاوڵاتی کورد لەبەر نەزانینی زمانی ئینگلیزی بەشێکی زۆر لە خوێنەری کورد ناتوانێت هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەو راپۆرتانە بزانێت، سپی ئەم ئەرکە قورسەی خستۆتە سەر شانی و لەبەشی دۆکۆمێنتی ماڵپەڕەکەدا هەر رۆژەو بەشێکی ئەو راپۆرتانە بڵاودەکاتەوە کە بەشێکیان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٥٠ ساڵێ رابردووە. بلاوکردنەوەی راپۆرتەکە بەپێی بەرواری راپۆرتەکە لە رووی مێژوویەوە بڵاودەکرێتەوە.
راپۆرتەکان لە زمانی ئیگلیزیەوە دەقاو دەق و زۆر بەجوانی و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانێکی رۆژنامەوانی جوانی کوردی و لە بەشی " دۆکۆمێنت"دا بڵاوکراونەتەوە. تێکڕای راپۆرتەکانیش دەقە ئیگلیزیەکەی وەک بڵاوکراونەتەوە لەلای ماڵپەڕی "سپی" پارێزراوە..
کۆده‌ی راپۆرتی نهێنی: 07BAGHDAD440
سه‌رچاوه: باڵیۆزخانه‌ی به‌غداد، عێراق
ئاماده‌کراو له: 09 شوبات 2007
پێداچونه‌وه و پۆلێن‌کردن: باڵێۆز زاڵمای خه‌لیلزاد
1- پوخته‌یه‌ک: له کاتی سه‌ردانی باڵیۆز له 3-5 شوبات بۆ هه‌ولێر، مسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان داوای ستراتیژیه‌تی دو لایه‌نی کرد بۆ چاره‌کردنی بابه‌تی په‌که‌که، ستراتیژیه‌که پێکهاتوه له لێبوردن له گه‌ڵ کاری سه‌ربازیدا. بارزانی هوشیاری دا سه‌باره‌ت به په‌نابردن ته‌نها بۆ کاری سه‌ربازی له لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه و کاری یه‌کلایانه‌ی ئه‌مریکا. بارزانی وتیشی نابێت تورکیا ده‌ستی له که‌رکوک تێوه‌ربدات. بارزانی باسی په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و تورکیای کرد و وتی که سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی، له 17 شوبات بۆ ئه‌نکه‌ره ده‌نێرێت. سه‌رۆک بارزانی ئێستا له‌و باوه‌ره‌دایه که ده‌رفه‌تێک ره‌خساوه تا په‌که‌که له رێکخراوێکی تێرۆریسته‌وه بگۆردرێت به رێکخراوێکی سیاسی.
گرێدانه‌وه‌ی لێبوردن و کاری سه‌ربازی تورکی
2. بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم به باڵیۆزی وت که چاره‌ی بنه‌ره‌تی ته‌نیا به‌رێگه‌ی گرێدانی لێبوردنێکی تورکی بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی کورده‌کان له گه‌ڵ کاری سه‌ربازی که پشتگیری حکومه‌تی هه‌رێمی هه‌بێت دژ به‌وانه‌ی لێبوردنه‌که ره‌تده‌که‌نه‌وه. به باڵیۆزی راگه‌یاند هه‌ر کارێکی سه‌ربازی بێ لێبوردن کێشه‌که چاره ناکات. بارزانی وتی دوای هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێم بۆ دابینکردنی پێداویستیه سیڤیله‌کانی کامپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور ده‌بێت ئێستا تورکیا رێگه‌بدات ژن و منداڵی ناو کامپه‌که بگه‌رێنه‌وه بۆ تورکیا. (تێبینی: وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ ئاسایشی نیشتمانی له حکومه‌تی به‌غداد،وائیلی، له گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێم، سنجاری، زۆر له نزیکه‌وه هه‌ماهه‌نگیان کردوه سه‌باره‌ت به داخستنی کامپه‌که. له مانگی رابوردودا یه‌که‌یه‌کی سه‌ربازی سوپای عێراق له نه‌ینه‌وا پشکنینی کامپه‌که‌یان بۆ چه‌ک و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری بۆ ئه‌ژمارکردنی نیشته‌جێبوان و سازدانی ئیجرائات بۆ رێگرتن له گه‌رانه‌وه‌ی په‌که‌که کردوه. چاوه‌روان ده‌کرێت هه‌نگاوه‌کانی داهاتو بریتی بن له لێکۆڵینه‌وه له خواسته‌کانی نیشته‌جێبوانی کامپه‌که و ئه‌گه‌ری واژۆکردنی رێکه‌وتنێکی سێ قۆڵی نێوان عێراق و تورکیا و کۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له 28 شوبات له جنێڤ. کۆتایی تێبینی).
3. بارزانی وتی پێده‌چیت ستراتیژیه‌تی تورکی ته‌نها سه‌ربازی بێت و هیچ ئه‌گه‌رێکی تر نه‌خراوه‌ته سه‌ر مێز. بارزانی چاوه‌روان ده‌کات که هێرشی سه‌ر ئه‌رز بۆ سه‌ر په‌که‌که سه‌رکه‌وتو نابێت، به‌ڵام هێرشی ئاسمانی کاریگه‌ریه‌کی ده‌بێت، پێی وابو بۆ هێرشی ئاسمانی ده‌بێت تورکیا ره‌زامه‌ندی ئه‌مریکا وه‌ربگرێت و ئه‌گه‌ر رێگه‌ی پێدرا کاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر هه‌ڵوێستی کورد به‌رامبه‌ر به ئه‌مریکا ده‌بێت. بارزانی رایگه‌یاند سه‌رکرده‌کانی کوردی عێراق ناتوانن پشتگیری ته‌نها ستراتیژیه‌کی سه‌ربازی بکه‌ن، چونکه به‌لای زۆر له کورده‌کان په‌که‌که شهر بۆ مافه‌کانیان ده‌کات و وه‌ستاندن دژ به‌مه پێگه‌ی سه‌رکرده‌کانی کورد لاواز ده‌کات. هه‌رچۆنێک بێت، ئه‌گه‌ر په‌که‌که دوای لێبوردنێک به‌رده‌وام بێت ئه‌وا رای گشتی رێگه به کار دژیان ده‌دات. بارزانی به‌ڵێنی دا که فشار بخاته سه‌ر په‌که‌که بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست و پێره‌وکردنی رێگه‌ی سیاسی.
نابێت ئه‌مریکا کاری یه‌کلایانه بکات
4. بارزانی وتی هه‌ر کارێکی یه‌کلایانه‌ی ئه‌مریکا دژ به په‌که‌که، وه‌ک گرتنی سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که، ته‌نها دۆخه‌که ئاڵۆزتر ده‌کات و باسیکرد که گرتنی ئۆجه‌لان له 1999 دۆخه‌که‌ی نه‌گۆری. بارزانی له‌و باوه‌ره‌دایه کارێکی له‌وجۆره له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه له ئێستادا کاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر هه‌ڵوێستی کورد به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا ده‌کات و پاڵیش به په‌که‌که‌وه ده‌نێت هاریکاری تێرۆریسته‌کان بکات، وه‌ک ئه‌لقاعیده. به‌شداریکردنی ئه‌مریکا کاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌کات به‌هۆی نزیکبونیان له ئه‌مریکاوه، بارزانی وتیشی هه‌ر کارێکی ئه‌مریکا هه‌لێک بۆ ئێران ده‌ره‌خسێنێت تا له گه‌ڵ په‌که‌که ده‌ست تێکه‌ڵ بکه‌ن و پێگه‌ی سه‌رکرده‌کانی کورد له هه‌رێم لاواز بکه‌ن.
5. بارزانی جه‌ختیکرده‌وه نابێت په‌که‌که بخزێنرێته سوچێکه‌وه، ئه‌گه‌ر رێگری له چاره‌یه‌کی دروست کرا و ئه‌مریکا که‌وته ناو هاوکێشه‌که‌وه ئه‌وا ئاکامه‌که‌ی توندوتیژی زیاتر و به‌رفراوانبونی ململانێکان ده‌بێت. په‌که‌که له شاخه‌کان خۆی قایم کردوه و رێگه‌ی سه‌ربازی شکستی پێناهێنێت. بارزانی وتیشی که‌س ناتوانێت بزوتنه‌وه‌یه‌کی پارتیزانی به‌چه‌کی ته‌قلیدی له‌ناو ببات، په‌که‌که مه‌به‌ستیشیه‌تی له گه‌ڵ ئه‌مریکا هاریکاری بکات.
که‌رکوک
6. بارزانی وتی کورد قبوڵی ناکات تورکیا ده‌ست له دۆخی که‌رکوک وه‌ردات، وتیشی کورد دیالۆگ و لێدوان له گه‌ڵ تورکمان و عه‌ره‌ب سه‌باره‌ت به‌ماده‌ی 140 ده‌که‌ن و ده‌ستتێوه‌ردانی تورکیا ئاکامی نه‌خوازیاری ده‌بێت.
په‌یوه‌ندیه‌کانی تورکی – کوردی
7. بارزانی وتی تێده‌گات که سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا، ئه‌ردۆگان، له ژێر فشاردایه تا دژ به په‌که‌که جوڵه بکات و به‌ڵێنیشی دا که له گه‌ڵ لایه‌نه تورکی و کورده‌کان کاربۆ پشتگیریکردنی ئه‌ردۆگان بکات. بارزانی وتی که سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی، له 17 شوباتدا ده‌نێرێت بۆ بینینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، گویڵ، له کاتی سه‌ردانه‌که‌دا سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم جه‌خت له ئاماده‌یی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کات بۆ یارمه‌تیدانی تورکیا له مه‌سه‌له‌ی په‌که‌که‌دا، هه‌روه‌ها جه‌ختیش ده‌کاته‌وه له سه‌ر کارکردنی ئابوری له گه‌ڵ تورکیا و بۆیان رون بکرێته‌وه که به‌بۆچونی کورد، تورکیا هه‌ره گرنگترین شه‌ریکی ئابوریه بۆ کورده‌کانی عێراق.
ده‌رفه‌ته‌کانی گواستنه‌وه
8. بارزانی وتی ده‌رفه‌تێک له ئارادایه تا کۆمه‌ڵێک هانگاو بنرێن بۆ به‌ره‌وپێشچونی پرۆسه‌ی گۆرینی په‌که‌که له رێکخراوێکی تێرۆریستیه‌وه بۆ سیاسی، پرسیاریشی کرد ئه‌و داواکاریانه چین ئه‌مریکا له په‌که‌که ده‌یه‌وێت و په‌که‌که چی ده‌ست ده‌که‌وێت تا ئه‌و داوایه‌نه قبوڵ بکات و کۆتایی بهێنێت به‌وه‌ی رێکخراوێکی تێرۆریسته.
خه‌لیلزاد