ئێواره‌ی دوێنێ 17ی تەمموز، دۆناڵد تره‌مپ پێشوازی له كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی ئاینه جیاجیاكانی ئه‌مریكا كرد، له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌دا نادیه موراد یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه.
تره‌مپ به‌وردی و به وریاییه‌وه گوێی له قسه‌كانی نادیه موراد گرت. له‌قسه‌كانیدا نادییه موراد وتی "من له عیراقه‌وه هاتووم، كه داعش له‌ساڵی 2014 هێرشی كرده سه‌رمان كه‌س به‌رگری لێنه‌كردین. شه‌ش خۆشك و دایكم –یان كوشت، هه‌روه‌ها 11 ژنی براكانم و برازا و كه‌سوكارم ده‌ستگیركران و بران". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "هه‌تا ئێستا زیاتر له سێ هه‌زار ژنی ئێزیدی بێ سه‌روشوێنن و تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره".
نادیه موراد ئاماژە بۆئەوەدەکات چاره‌نووسی ئه‌و بێ سهرووشوێنانه نیگه‌رانی كردوون وتیشی "راسته داعش له‌ناوچه‌كه‌ماندا بوونی نه‌ماوه، به‌ڵام تائێستا چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌مان نه‌كراوه و نه‌گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كه‌مان، چونكه هه‌ریه‌ك له حكومه‌تی كودستان و حكومه‌تی عیراق له ململانێدان كامیان بتوانن ناوچه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی تره‌مپ له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی "ئازادی ئاینی" دا، هات كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له واشنتۆن بۆ 100 كه‌سایه‌تی و خاوه‌نكاری نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به جیاجیاكانی ئه‌مریكا رێكخست، كه بڕیاره سێ رۆژ بخایه‌نێت.
لوقمان غه‌فوور
سه‌رچاوه: فۆكس نیوز