بەپێی چەند راپۆرتێکی ویکلیکس کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٧، پەیوەندی نێوان بارزانی لەگەڵ تورکیا لەسەر پەکەکەو کەرکوک خراپە، بەپێچەوانە پەیوەندی تاڵەبانی‌و تورکیا باشە، تاڵەبانیش هەوڵدەدات پەیوەندی بارزانی لەگەڵ تورکیادا باش بکات.
لەو راپۆرتەنەدا هاتووە " بارزانی چاوی بریوه‌ته کۆنترۆڵکردنی که‌رکوک و دوای ئه‌وه‌ش سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌مه ده‌بێته کاره‌سات بۆ ناوچه‌که.
Ozcelik ته‌ئکیدی کرده‌وه که لێدوانه وروژێنه‌کانی بارزانی له‌سه‌ر که‌رکوک توندتر ده‌بن، له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رکرده و کارمه‌نده‌کانی حکومه‌تی تورکیا هێمنی خۆیان پاراستوه و راشکاوانه رایانگه‌یاندوه که تورکیا ئه‌جێندای شاراوه‌ی له که‌رکوک نیه، تورکیا مه‌راقیه‌تی که راپرسی په‌له له که‌رکوک ده‌بێته هۆکاری لێکترازانێکی خه‌ستی پێکهاته‌کانی پارێزگاکه و توندوتیژی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌ی لێده‌که‌وێته‌وه".