بەپێی راپۆرتێکی ویکلیکس کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٦دا لە عێراقەوە نێردراوە بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، تیایدا هاتووە" هه‌ر دو حزبی کوردی ده‌سه‌ڵاتدار له گه‌ڵ پێشمه‌رگه و ده‌زگای ئاسایش کۆنترۆڵی بازاری ره‌شی سوته‌مه‌نیان له که‌رکوک کردووە".
ئەو راپۆرتەی ویکلیکس کە لەئەمرۆ ماڵپەڕی سپی بڵاویدەکاتەوە، تیایدا هاتووە" به‌شێکی به‌رچاوی سوته‌مه‌نی ته‌رخان کراو بۆ وێستگه فه‌رمیه‌کان (20%-50%) به شێوه‌ی ساخته ده‌برێت بۆ بازاره ره‌شه لۆکاڵیه‌کان یا به تانکه‌ری گه‌وره ره‌وانه‌ی وڵاتانی دراوسی
ده‌کڕیت که نرخی سوته‌مه‌نی به‌رزتره".
دەقی راپۆرتەکەی ویکلیکس
مێژووی ٥٠ ساڵی ڕابردووی کورد لەناو راپۆرتەکانی ویکلیکسدا- بەشی ٢١-
ئه‌مریکا: دزینی سوته‌مه‌نی له که‌رکوک
تایبه‌ت و نهێنی
ته‌له‌گرافی ژماره06KIRKUK46
به‌رواری ئاماده‌کردنی 26-02-2006
ئاماده‌کراو له لایه‌ن Scott Dean، هه‌ماهه‌نگکه‌ری ناوچه، ناوچه‌ی که‌رکوک، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه
بابه‌ت: گه‌نده‌ڵی فراوانی رێکخراو له دابه‌شکردنی سوته‌مه‌نیدا
1. پێشه‌کی و کورته‌یه‌ک: ئاستێکی به‌رزی رێکخراو گه‌نده‌ڵی بازاری ره‌شی سوته‌مه‌نی له که‌رکوک به‌رێوه‌ده‌بات، قۆرخی نرخی سوته‌مه‌نی ده‌کات و به‌شێوه‌یه‌کی ساخته‌کاری و قاچاخ سوته‌مه‌نی بۆ تورکیا و ئێران بۆ بازرگانیکردن ده‌نێرێت. رێکخراوه‌که هاوته‌ریبانه له‌لایه‌ن پێکهاته‌کانی پارتی و یه‌کێتی و پێشمه‌رگه و ئاسایشه‌وه به‌رێوه ده‌برێت. هه‌وڵه‌کان بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌م کارانه هۆکاری پرۆتێستی 1 کانونی دوه‌م بو له که‌رکوک و تێدا توند و تیژی که‌وته‌وه و به‌لایه‌نی که‌مه‌وه سێ که‌س کوژران. (تێبینی: کارمه‌ندی کاروباری سیاسی زانیاریه‌کانی ناو ئه‌م ته‌له‌گرافه‌ی له سه‌رچاوه‌ی جیاوازه‌وه وه‌رگرتوه - له‌وانه عه‌ره‌ب و به‌رپرسانی مه‌سیحیه‌کان، و زۆر تایبه‌ت له دو "چپهکهری" کورد که به‌شێک بون له هه‌ڵمه‌ته‌که و دۆکیومێنتی گرنگی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان هه‌یه. کۆتایی تێبینیه‌که).
گه‌نده‌ڵی به‌رفراوان له دابه‌شکردنی سوته‌مه‌نیدا
2. هه‌ر دو حزبی کوردی ده‌سه‌ڵاتدار له گه‌ڵ پێشمه‌رگه و ده‌زگای ئاسایش کۆنترۆڵی بازاری ره‌شی سوته‌مه‌نی له که‌رکوک ده‌که‌ن، کاره‌کانیان به هه‌ماهه‌نگی ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی قازانج و تا ئاشکراش نه‌بن. سیسته‌مێک پێی ده‌وترێت وێستگه‌کانی بازرگانی به‌نزین به ته‌نیشت ویستگه فه‌رمیه‌کانی حکومه‌ته‌وه هه‌ن. نرخی سوته‌مه‌نی له‌م وێستگه بازرگانیانه سێ قات زیاتره، به‌ڵام له وێستگه حکومیه‌کان ئه‌و بره‌ی سوته‌مه‌نی به‌هاوڵاتی ده‌درێت زۆر که‌مه که " زۆربه‌ی جار ده‌بێت ته‌واوی رۆژێک یا زیاترله سه‌ره‌دا بوه‌ستێت"، ئه‌مه ناچاری زۆربه‌ی کریاره‌کان ده‌کات رو له ویستگه بازرگانیه‌کان بکه‌ن و نرخی ئه‌و بازاره ره‌شه بده‌ن.
به‌شێکی به‌رچاوی سوته‌مه‌نی ته‌رخان کراو بۆ وێستگه فه‌رمیه‌کان (20%-50%) به شێوه‌ی ساخته ده‌برێت بۆ بازاره ره‌شه لۆکاڵیه‌کان یا به تانکه‌ری گه‌وره ره‌وانه‌ی وڵاتانی دراوسی ده‌کڕیت که نرخی سوته‌مه‌نی به‌رزتره.
3. سه‌رچاوه‌کانمان ئاماژه‌یان کرد به‌وه‌ی که ئه‌م ئاسته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ دابه‌شکردن و دابینکردنی پێداویستیه‌کانی ئاسایش بۆی پێویستی به به‌شداریکردنی سیاسی له " ئاستی به‌رزدا" هه‌یه. له کاتێکدا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ناوبردنی که‌سه‌کان ترسیان لێده‌نیشت، یاریده‌ده‌رێکی به‌رێوه‌به‌ری وێستگه‌یه‌ک وتی: "ئه‌مه بۆ لوتکه ده‌روات - ..... (له ته‌له‌گرافه‌که‌دا ناوی به‌رپرسێکی زۆر باڵای یه‌کێتی له گه‌ڵ پله و به‌رپرسیاریه‌تیه‌کانی نوسراوه) هه‌مو ئه‌و خه‌ڵکه‌ی لێره دامه‌زراندوه. سه‌رچاوه‌یه‌کی تر تێبینی دا: " ده‌بێت سه‌یر بکرێت کێ کۆنترۆڵی دابه‌شکردن و ئاسایش ده‌کات، چۆن ئه‌و هه‌مو تانکه‌ره به‌و هه‌مو سهیتهرانهدا ده‌توانن تێپه‌رن؟" یه‌کێکی تر وتی: " زۆر ئاسانه: دوای پاره‌که بکه‌وه، چۆن ده‌بێت به‌رێوه‌به‌ری کۆمپانیای دابه‌شکردنی به‌رهه‌مه‌کانی نه‌وت – کۆمپانیاکانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌رپرسن له دابه‌شکردنی سوته‌مه‌نی- که له خانوی کرێدا ده‌ژیا و یه‌ک ساڵ دواتر بۆته خاوه‌نی خانویه‌ک به‌برێ 2.5 ملیۆن دۆلار؟ ". (تێبینی: ینک و پ‌د‌ک کۆنترۆڵی سه‌یته‌ره‌کانی ئاسایش، ئۆفیسه لۆکاڵیه‌کانی وه‌زاره‌تی نه‌وت و تۆره‌کانی دابه‌شکردنی سوته‌مه‌نی ده‌که‌ن. کۆتایی تێبینیه‌که).
پرۆسه‌که - چۆن کراوه
4. ته‌نکه‌ری گه‌وره له تورکیاوه به‌رهه‌مه‌کانی سوته‌مه‌نی موحه‌سه‌ن بۆ که‌رکوک ده‌هێنێت. مۆڵه‌تی فه‌رمی مۆرکراو له‌لایه‌ن نوسینگه حکومیه‌کانه‌وه رێگه به دابه‌شکردنی ده‌ده‌ن. سه‌رچاوه‌یه‌ک که له‌و بواره‌دا کاری کردوه وتی که نرخی مۆڵه‌تی ته‌زویرکراو له ئۆفیسی لۆکا‌ڵی سه‌ر به وه‌زاره‌تی نه‌وت له حاڵه‌تی ئاسایی‌دا2500 دۆلاره. ئه‌م تانکه‌رانه له رێگه‌یاندا بۆ که‌رکوک نزیکه‌ی 3 کیلۆمه‌تر له‌ده‌ره‌وه‌ی که‌رکوک ده‌وه‌ستن که چه‌ند تانکه‌رێکی قه‌باره‌ی 36.000 لیتری چاوه‌روانن. به‌شیک له گازۆلینی کواڵیتی باش له تانکه‌ره‌کانی هاتو له تورکیاوه بۆ ئه‌م تانکه‌رانه ده‌گوازرێنه‌وه و تێکه‌ڵی گازۆلینی کواڵیتی نزم و چه‌ند به‌رهه‌مێکی تر ده‌رکرێت. به‌شی زۆری سوته‌مه‌نی کواڵیتی به‌رز ئاراسته‌ی ئێران ده‌کرێت یا بۆ تورکیا ده‌نێردرێته‌وه. سوته‌مه‌نی کواڵیتی نزم بۆ وێستگه‌کانی حکومی ده‌نێردرێت و له بازاری ره‌شدا ده‌فرۆشرێت، یاخود به‌گروپه تایبه‌ته‌کان به‌پێی رێکه‌وتنێکی پێشوه‌خت ده‌نێردرێت (بۆ نمونه، پۆلیس و سوپا و ده‌زگاکانی تری حکومه‌ت که مانگانه پشکی خۆیان وه‌رده‌گرن). گه‌نده‌ڵی ته‌نها له به‌نزیندا ناکرێت به‌ڵکو له هه‌مو جۆره سوتهمهنیهکاندا. سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌رپێکراو، ئێستا له‌لایه‌ن قاچاخچیه‌کانه‌وه هه‌ره‌شه‌ی لێکراوه وتی که 10 ملیۆن لیتر کیرۆسین به‌قه‌رز به یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان دراوه، ئه‌م کیرۆسینه به‌ئێران فرۆشراوه‌ته‌وه، تێبینی دا که یه‌کێتی پاره‌یه‌کی زۆری قازانج کردوه له کاتێکدا هاوڵاتیان له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی سکاڵایان له سه‌ر که‌می کیرۆسین هه‌یه. (تێبینی: کیرۆسین سوته‌مه‌نی سه‌ره‌کیه بۆ گه‌رمکردن).
خۆپیشاندان و توندوتیژی – پلانێک به هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجامدراوه
هه‌مو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێکراوه و په‌یوه‌ندیه‌کانمان له گه‌ڵ پۆلیسی لۆکا‌ڵی کۆکن له سه‌ر ئه‌وه‌ی که خۆپیشاندانی 1 کانونی دوه‌م که توند و تیژی لێکه‌وته‌وه له لایه‌نێکی سیاسیه‌وه پلانی بۆ دانرابو و بۆ چه‌واشه‌کاری تا سوتاندنی سجلات و دزینی هه‌زاران کۆپۆنی به‌نزین له دو شوێنی دیاریکراوی سه‌ر به وه‌زاره‌تی نه‌وت بشارنه‌وه. ئاگرکه‌ره‌وه‌کان شوێنی ئۆفیسی تایبه‌ت به زانیاری له سه‌ر تانکه‌ره‌کانی تورکیایان سوتاند که هه‌روه‌ها سجلاتی دابه‌شکردنی سوته‌مه‌نیشی تێدا ههلگیرابو.
کۆمێنت: نرخی سوته‌مه‌نی حکومی به‌رزبۆته‌وه، هه‌رچۆنێک بێت بری که‌می سوته‌مه‌نی له وێستگه حکومیه‌کان به‌هاوڵاتیان ده‌درێت و به‌رزی بره‌که له بازاری ره‌شدا هۆکاری ناره‌زایی و توره‌یی هاوڵاتیانه نه‌ک نرخی نه‌چه‌سپاوی سوته‌مه‌نی حکومی. به‌گشتی گه‌نده‌ڵی به‌رفراوان هۆکاری بێ ئومێدی و ناره‌زاییه. DEAN