قایمقامیه‌تی قه‌زای دوكان، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به رێنماییه گه‌شتیارییه‌كان داخستنی پرۆژەیەکی گەشتیاری لە قەزای دوکان ڕاگەیاند.
قایمقامیه‌تی قه‌زای دوكان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوت رایگه‌یاند" كه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به رێنماییه گه‌شتیارییه‌كان و نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی پاكژی تیایدا، پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری سه‌یران داخرا".
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای كۆبوونه‌وه‌ی سیروان سه‌رحه‌د قایمقامی قه‌زای دوكان، له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له لیژنه‌كانی پشكنینی گه‌شتوگوزار و لیژنه‌ی زیاده‌ڕۆیی، بڕیار له داخستنی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك درا كه پابه‌ندی رێنمایه‌كان نه‌بێت.
قایمقامی دوكان، پشتگیری ته‌واوی خۆی بۆ لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ربڕی، تا بتوانن كاره‌كانیان به‌باشی رایی بكه‌ن و خزمه‌تی شایسته پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئەوەشخراوتەڕوو، كه دوابه‌دوای ئه‌م بڕیاره‌ش، لیژنه‌ی پشكنینی گه‌شتوگوزار به‌سه‌رپه‌رشتی رێژین ره‌وف پشكنین بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری ئه‌نجامدرا و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به رێنماییه‌كانه‌وه پڕۆژی گه‌شتیاری سه‌یران داخرا.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، سێ پڕۆژه‌ش غهرامهكران و سێ پڕۆژه‌ی تریش ئاگادار كرانه‌وه و ده‌ستخۆشیش له خاوه‌نی ئه‌و پڕۆژانه كرا كه پابه‌ندی رێنماییه‌كان بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، كه مۆڵه‌تی یه‌ك هه‌فته‌ش درایه ئه‌و پڕۆژانه‌ی پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بوون و له ئاگه‌ری به‌رده‌وامی له سه‌رپێچییه‌كان سزا ده‌درێن.