لە راپۆرتێکی ویکلیکس کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چەند ساڵی دوای رووخانی رژێمی پێشووی عێراق و راپۆرتەکە لە بەغداوە نێردراوە بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، تیایدا هاتووە" گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ترین کێشه‌ی ئابوری کوردستانه. ده‌سه‌ڵاتی ره‌های دو حزبی فه‌رمانره‌وا گه‌شه به گه‌نده‌ڵی ده‌دات. گه‌نده‌ڵی پشتئه‌ستوره به په‌یوه‌ندی خێزانی- خێله‌کی یاخود به پێشمه‌رگه‌وه. گه‌نده‌ڵی کوردی له لوتکه‌دا به چه‌ند "عهرابێکی" سیاسی ده‌ست پێده‌کات که بێده‌نگانه گرێبه‌سته‌کان له‌نێو خۆیاندا دابه‌ش ده‌که‌ن".
لەو راپۆرتەدا کە ئەمڕۆ ماڵپەڕی سپی، بڵاویدەکاتەوە، تیایداهاتووە" حزبه‌کان ستایڵی سیسته‌می سۆڤیه‌تیان هه‌یه که تێدا حکومه‌تی فه‌رمی له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی داد و یاسا دانه‌ر له ژێر ره‌حمه‌تی حزبدان و هه‌ر دو حکومه‌ته‌که‌ی هه‌رێمیان له بۆچون و دیدی سه‌ربه‌خۆ روتکردۆتهوه. وهلاکردن بۆته به‌هایه‌کی هه‌میشه‌یی، لێهاتوی و راستگۆیی و ده‌ستپاکی به‌لاوه فرێدراون. سه‌رکرده‌کانی حزب هه‌ر که گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات پاداشتی خۆیان ده‌به‌ن، ئهتباعهکانیشیان چاویان لێده‌که‌ن. جه‌هاله‌ت و خه‌می به‌رده‌وام به‌رامبه‌ر به‌غداد یارمه‌تی ده‌دات خه‌ڵک چاویان له کێشه‌که دابخه‌ن. بۆیه له کوردستان گه‌نده‌ڵی له لوتکه‌وه بۆ خواره‌وه ته‌شه‌نه ده‌کات".
دەقی راپۆرتەکەی ویکلیکس
مێژووی ٥٠ ساڵی ڕابردووی کورد لەناو راپۆرتەکانی ویکلیکسدا- بەشی٢٣-
ئه‌مریکا: گه‌نده‌ڵی له باکوری کوردی
راپۆرتی تایبه‌ت و نهێنی ژماره06KIRKUK37
ئاماده‌کراو له 16-02-2006
سه‌رچاوه: ناوچه‌ی که‌رکوک
ئاماده‌کراو له‌لایه‌ن: Scott Dean هه‌ماهه‌نگکه‌ری ناوچه، ناوچه‌ی که‌رکوک، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه
بابه‌ت: گه‌نده‌ڵی له باکوری کوردی
1. پێشه‌کی و کورته‌یه‌ک: گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ترین کێشه‌ی ئابوری کوردستانه. ده‌سه‌ڵاتی ره‌های دو حزبی فه‌رمانره‌وا گه‌شه به گه‌نده‌ڵی ده‌دات. گه‌نده‌ڵی پشتئه‌ستوره به په‌یوه‌ندی خێزانی- خێله‌کی یاخود به پێشمه‌رگه‌وه. گه‌نده‌ڵی کوردی له لوتکه‌دا به چه‌ند "عهرابێکی" سیاسی ده‌ست پێده‌کات که بێده‌نگانه گرێبه‌سته‌کان له‌نێو خۆیاندا دابه‌ش ده‌که‌ن. چه‌ند ئه‌ندامێک یا گه‌نجه‌کان، نه‌وه‌ی سێیه‌می سه‌رکرده‌کانی حزب هاوپه‌یمانی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی مه‌کته‌ب سیاسیه‌کانی هه‌ر دو حزبه‌که‌ن که نیه‌تی چاکسازیان هه‌یه. هه‌رچۆنێک بێت، پێناچیت هه‌وڵه‌کانیان به‌رهه‌می هه‌بێت تا مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک چاره نه‌کرێت و سنوره‌کانی کوردستان دیاری نه‌کرێن. (تێبینی: زانیاریه‌کانی ئه‌م ته‌له‌گرافه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابوردو له چه‌ندین سه‌رچاوه وه‌رگیراوه، عه‌ره‌ب و مه‌سیحی و کورد و تورکمان و بازرگانی ده‌ره‌کی و کارمه‌ندانی رێکخراوه ناحکومیه‌کان. کۆتایی تێبینیه‌که). کۆتایی پێشه‌کی و کورته‌که
گه‌نده‌ڵی له کوردستان و که‌موکورتیه‌کانی دیموکراسی به‌یه‌که‌وه به‌ستراون
2. گه‌وره‌ترین سکاڵا که کوردێکی ئاسا له هه‌ر دو پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بیکات ئاستی بێئه‌ندازه‌ی گه‌نده‌ڵیانه. زۆربه‌ی کورده‌کان باوه‌ریان هه‌یه که گه‌نده‌ڵی چۆته نێو هه‌مو ئاستێکی حزبه‌کان و ئه‌و دو حکومه‌ته هه‌رێمیه‌ی کۆنترۆڵیان کردوه: حکومه‌تی هه‌رێم له هه‌ولێر، حکومه‌تی هه‌رێم له سلێمانی. زۆربه‌ی خه‌ڵک باوه‌ریان هه‌یه که دو حزبه‌که کۆنترۆڵی ته‌واوی هه‌مو بواره‌کانی کۆمه‌ڵگا به پێویست ده‌زانن بۆ پاراستنی سه‌رچاوه نایاساییه‌کانی پاره په‌یداکردن. بۆیه وه‌ک حیکمه‌تێکی گشتی له کوردستان گه‌نده‌ڵی به نوقسیانیهکانی دیموکراسیه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
سه‌رچاوه‌کان: ماسی له سه‌ره‌وه بۆگه‌ن ده‌کات
3. ململانێی توندی بێره‌حمانه‌ی نێوان دو حزبه‌که وای لێکردون زۆر چاوچنۆکانه هه‌واداریان راگرن و خه‌ڵکی تازه بگرنه خۆیان. هیج له‌و دو حزبه ناتوانێت بژارده‌یه‌کی دروست بکات بۆ چۆنیه‌تی هه‌ڵسوڕاندنی کاره‌کان و کێ دۆستیان بن. هیچ کام له‌و دو حزبه ناتوانێت لێپرسینه‌وه له ئه‌ندامه‌کانی بکات.
حزبه‌کان ستایڵی سیسته‌می سۆڤیه‌تیان هه‌یه که تێدا حکومه‌تی فه‌رمی له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی داد و یاسا دانه‌ر له ژێر ره‌حمه‌تی حزبدان و هه‌ر دو حکومه‌ته‌که‌ی هه‌رێمیان له بۆچون و دیدی سه‌ربه‌خۆ روتکردۆتهوه. وهلاکردن بۆته به‌هایه‌کی هه‌میشه‌یی، لێهاتوی و راستگۆیی و ده‌ستپاکی به‌لاوه فرێدراون. سه‌رکرده‌کانی حزب هه‌ر که گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات پاداشتی خۆیان ده‌به‌ن، ئهتباعهکانیشیان چاویان لێده‌که‌ن. جه‌هاله‌ت و خه‌می به‌رده‌وام به‌رامبه‌ر به‌غداد یارمه‌تی ده‌دات خه‌ڵک چاویان له کێشه‌که دابخه‌ن. بۆیه له کوردستان گه‌نده‌ڵی له لوتکه‌وه بۆ خواره‌وه ته‌شه‌نه ده‌کات.
بناغه‌ی گه‌نده‌ڵی په‌یوه‌ندیه خێله‌کیه‌کان و پێشمه‌رگایه‌تیه
4. گه‌نده‌ڵی له کوردستان رێگه‌ی مۆدێلی patron-client گرتۆته به‌ر. جیاوازی نێوان دو ناوچه‌که یه‌ک پله‌یه. گه‌نده‌ڵی ئیداره‌ی هه‌ولێر له عه‌شره‌تی بارزانیدا کۆبۆته‌وه، گه‌نده‌ڵی ئیداره‌ی سلێمانی به په‌یوه‌ندی به پێشمه‌رگه دێرینه‌کانه‌وه پابه‌نده. کرۆکی گه‌نده‌ڵی له هه‌ر دو لا، به‌واتایه‌کی تر "عهرابهکان" ئه‌وانه‌ن که هێزه‌کانی ئاسایشیان کۆنترۆڵ کردوه.
ئه‌مانه به‌رده‌وامی به گه‌مه‌که ده‌ده‌ن، چونکه کۆنترۆڵکردنی چه‌ک مانای ئه‌وه‌یه ده‌توانن گرێبه‌سته نایاساییه‌کانیان بسه‌پێنن. هێزه‌کانی ئاسایش و تۆره‌کانی گه‌نده‌ڵی ئیعتمادیان به سه‌روی خۆیانه و بۆیه زۆر ده‌گمه‌ن هێڵه‌کانی حزب ده‌به‌زێنن، به‌واتایه‌کی تر ئه‌و کۆمپانیانه‌ی له هه‌ولێر کارده‌که‌ن له سلێمانی کار ناکه‌ن و پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌مان شته. ئه‌م راستیه پیشه‌سازی ته‌له‌فۆنی مۆبایلیشی گرتۆته‌وه، بۆ نمونه ئاسیاسێڵ له سلێمانی و کۆره‌ک له هه‌ولێر. به‌قسه‌ی کوردێک له که‌رکوک قازانجی ئاسیاسێڵ به‌رێژه‌ی 50:50 نێوان سێ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ینک و کۆمپانیاکه دابه‌ش ده‌کرێت.
وه‌زاره‌ته‌کانی شاره‌وانی سه‌نته‌ره‌کانی گه‌نده‌ڵین
5. چه‌ند وه‌زیر و وه‌زاره‌تێک خراپترن له‌وانی تر. له‌وانه‌یه له هه‌ر دو حکومه‌ته‌که‌ی هه‌رێمدا وه‌زیر و وه‌زاره‌تی شاره‌وانیه‌کان زۆرترین گه‌نده‌ڵیان به‌رکه‌وێت. یه‌کێک له‌و ساخته‌کاریه زۆرانه‌ی ئه‌م وه‌زیرانه به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن وه‌رگرتنی پاره‌یه له‌و که‌سانه‌ی که به‌رامبه‌ر کاره‌کانیان بۆ حزب زه‌ویان پێده‌به‌خشرێت. وه‌زیر و هه‌مو ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی به‌رپرسن له به‌خشینی ئه‌م زه‌ویه شتێکیان له به‌خشیشی وه‌رگری زه‌ویه‌که به‌ر ده‌که‌وێت. زیاده بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیر به‌شێک له زه‌ویه‌کان به‌خۆی و دۆسته‌کانی ده‌به‌خشێت.
10%-30% پشکی نمونه‌ییه
6. گرێبه‌سته حکومیه‌کان به‌گشتی کاری رۆژانه‌ی گه‌نده‌ڵیه، بۆنمونه، له سلێمانی که‌سێک که عهرابێکی نه‌بێت ناتوانێت ته‌نانه‌ت ئیعلانی ته‌نده‌ری پرۆژه‌یه‌ک وه‌ربگرێت. شهر له نێوان کۆمپانیه‌کان پێویست ناکات چونکه ئه‌وه‌نده پاره ده‌سورێته‌وه هه‌ر که‌سێک پشکێکی به‌ر ده‌که‌وێت. (کۆمێنت: ئه‌مه درێژه ناخایه‌نێت، له گه‌ڵ به‌رفراوانبون و قوڵبونه‌وه‌ی بازنه‌ی گه‌نده‌ڵی هاوکێشه‌ی عه‌رز و ته‌ڵه‌ب تێکده‌چیت). مقاوله‌که 10%-30% له نرخی گرێبه‌سته‌که ده‌دات به " شه‌ریکی" و 10% به به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و ئۆفیسه حکومیه‌ی گرێبه‌سته‌که ساز ده‌کات. ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌که بۆ بیناکردن بێت ئه‌وا که‌سه‌که ده‌توانێت مه‌وادی ژێر ستاندارد به‌کاربێنێت و کاره‌که به ساخته‌کاریه‌وه بکات تا قازانجی خۆی مسۆگه‌ر بکات. چاودێریکه‌ری بیناکردن کاره‌که په‌سند ده‌کات چونکه پێی وتراوه ئه‌وه بکات پێش ئه‌وه‌ی کاره‌که ببینێت و ئه‌میش شتێکی پێده‌ده‌ن. به‌رێوه‌به‌ری ئۆفیسه‌که‌ش هه‌مان رێکه‌وتنی ژێربه‌ژێر ده‌کات و مسۆگه‌ری ده‌رچونی مه‌واده‌کان له تاقیگه‌کانی حکومه‌تدا ده‌کات.
گه‌نده‌ڵی سوته‌مه‌نی
7. گه‌نده‌لی سوته‌مه‌نی کارێکی رۆژانه‌یه، قه‌ره‌باڵغی سوته‌مه‌نی فرۆشه‌کان له شه‌قامه‌کاندا گه‌واهی ئه‌م راستیه‌ن. که‌می سوته‌مه‌نی به‌کارده‌هێنرێت و له‌وانه‌شه له‌لایه‌ن لایه‌نه‌کانه‌وه دروست بکرێت تا نرخی سوته‌مه‌نی له بازاری ره‌شدا به‌رز بێته‌وه، هه‌روه‌ها سوته‌مه‌نی به تورکیا و سوریا ده‌فرۆشرێت، بۆ نمونه له کانونی دوه‌می 2006 چاودێرێکی نوێی گومرگ تێبینی کردوه که چوار تانکه‌ری سوته‌مه‌نی که له تورکیاوه هاتبون زۆر قورس بون و که کۆنترۆلی کردوه ده‌رده‌که‌وێت تانکه‌ره‌کان پرن له ئاو، کارمه‌نده‌که شۆفێره‌کان ده‌گرێت و تانکه‌ره‌کانیش حجز ده‌کات، هه‌ر شه‌و دێت به‌رپرسێکی باڵای حکومه‌تی هه‌رێم ته‌له‌فۆن بۆ کارمه‌نده‌که ده‌کات و پێی ده‌ڵێت تانکه‌ره‌کان هی ئه‌ون. شۆفێر و تانکه‌ره‌کان به‌رده‌درێن له گه‌ڵ داوای لێبوردنیش له کارمه‌نده‌که‌وه.
"من دۆستی تۆم" و " ئه‌مه باشترین شته بۆ تۆ"
8. هه‌ریه‌ک له کۆمپانیا گه‌وره‌کان به یه‌کێک له عهرابهکانهوه به‌ستراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر عهرابێک نه‌بێت ئه‌وا کۆمپانیاکه به‌هۆی بێ ئێشیهوه زو دهپروکێتهوه. هه‌ر که‌سێک له باکور وه‌به‌رهێنان بکات له لایه‌ن که‌سێک که راسته‌وخۆ به به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێم له بواری وهبهرهێنانهکهوه نه‌به‌ستراوه 10%-30% پشک له کۆمپانیاکه یان پرۆژه‌که ده‌بات. عهرابهکان له ئه‌رزی واقیعدا قه‌د خۆیان پێشان ناده‌ن. ئێمه له سلێمانی گوێمان لێبوه که سێ تا چوار عه‌راب هه‌ن و هه‌ر هه‌مویان ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیین. ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک هه‌وڵ بدات بۆ یه‌کێک له کۆمپانیاکانیان کێشه‌یه‌ک دروست بکات یا گرێبه‌ستێکیان ببات، عهرابهکان ته‌نها ده‌ڵێن:
" ئه‌وه هی ئامۆزایه‌کی منه" و مه‌سه‌له‌که کۆتایی دێت.
گه‌نده‌ڵی باری ئابوری تێکشکاندوه
9. گه‌نده‌ڵی گه‌شه‌کردنی ئابوری هه‌مو کوردستانی تێکشکاندوه، بۆ نمونه هه‌مو کۆمپانیا تایبه‌تیه گه‌وره‌کان له کوردستان به‌شێوازێکی ئه‌ستونی بۆ بواره جیاکانی بازرگانی کۆکراونه‌ته‌وه (Cross-Sectoral Conglomerates) ، بۆ نمونه گروپه‌کانی:
Diyar, Eagle, Falcon, KAR, Nasri, Sandi, Silver Star, Ster . ئه‌م ده‌سته خوشکه له بواره‌کانی بینا و هه‌نارده و هێنان و لۆجیستیک و زه‌وی و زار و کۆمپانیاکانی ئاسایش کار ده‌کان. ئیدیعا ده‌کرێت هه‌مو ئه‌م کۆمپانیایانه به‌ستراونه‌ته‌وه به یه‌ک یا زیاتر له‌و عهرابانهی ململانێی یه‌کتر ناکه‌ن له ناو پارتی لۆکا‌ڵی ده‌سه‌ڵاتدار. شێوازه ئهستونیهکهی به‌ڕیوه‌بردنیان پێویسته، چونکه گه‌نده‌ڵی مانای ئه‌وه‌یه که که‌سێک ناتوانێت رێگه بدات که رکابه‌ره‌که‌ی به په‌یوه‌ندی به‌هێزه‌وه کاره‌کانی ئه‌و وه‌ربگرێت و بیان کات. به‌م شێوه‌یه ئه‌م مقاولانه‌ی په‌یوه‌ندیان به سیاسه‌تمه‌داره‌کانه‌وه هه‌یه، هێنان و هه‌نارده‌کردنی کاڵا و رێکخستنی شه‌حن و پاراستنی شه‌حن و شوێنی کارکردن ده‌که‌ن و زه‌وی و زار ده‌کڕن و خۆیان پرۆژه‌کان بنیات ده‌نێن. تواناکانی بوارێکی تایبه‌ت کارئاسانی بۆ ده‌سته خوشکه‌که ده‌کات تا مونافه‌سه‌ی کۆمپانیکانی تر یا به‌رپرسه‌کان بکات.
10. ئابوری و حکومه‌ته‌کانی باکوری کوردی به‌توندی له ئه‌خته‌بوتی پارتی و یه‌کێتیدا گیراون، ئه‌م ئه‌خته‌بوته درێژ ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌و ناوچه سنوریانه که کوردی تێدا نیشته‌جێیه له پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا و صلاح ا‌لدین و دیاله و که‌رکوکیش وه‌ک به‌رزترین نرخدار له هه‌مو ئه‌وانی تر. پێمان وتراوه که پارتی له که‌رکوک ته‌رکیزی زیاتری کردۆته سه‌ر زه‌وی و زار و یه‌كێتی له سه‌ر ساخته‌کاری له گرێبه‌سته‌کاندا.
که‌رکوک هێشتا به‌ته‌واوی نه‌که‌وتۆته چنگیانه‌وه، هه‌رچه‌نده توندتر بهیهکێتیهوه وه‌ک له‌وه‌ی به به پارتیه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به‌ڵام بازرگانی ئه‌وه‌نده گه‌شه‌ی نه‌کردوه. کۆمپانیاکان چاوه‌روانی سهرکهوتویهکن له شه‌ری کۆنترۆڵکردنی ناوچه‌که تا به دڵنیاییه‌وه له سایه‌ی دۆخێکی چه‌سپاودا ده‌ست به‌کاربن.
نه‌وه نوێکانی پارتی و یه‌کێتی سیسته‌مه‌که به‌ره‌و نه‌مان ده‌به‌ن
11. بازرگانێکی خۆرئاوا له کوردستان و به‌ئاگا له قه‌واره‌ی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ڵێت که زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی حزب ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ن به هه‌ڵه‌ی نازانن، پێیان وایه ئه‌وه قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و قوربانیانه‌یه له خه‌باتکردندا پێشکه‌شیان کردوه. ریزی دوه‌می سه‌رکرده‌کانیش له مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یه‌کێتیدا له خوار بارزانی و تاڵه‌بانیدا به‌شداری گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن. هه‌رچۆنێک بێت نه‌وه‌ی سێیه‌م له سه‌رکرده‌کان دابه‌شبون له نێوان ئه‌وانه‌ی هاتنی سه‌ره‌ی خۆیان ده‌وێت و ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت کۆتایی به‌گه‌نده‌ڵی بهێنن. دوا گروپ هاوپه‌یمانیه‌تی سه‌رکرده‌کانی نه‌وه‌ی دوه‌م ده‌که‌ن، وه‌ک نێچیرڤان بارزانی له پارتی یا نه‌وشیروان مسته‌فا له یه‌کێتی که ئه‌میش پشتگیری گۆرانکاری ده‌کات.
سه‌رچاوه‌کانمان تێبینی ده‌که‌ن که بارزانی و تاڵه‌بانی و ریزی دوه‌می سه‌رکرده‌کان خاوه‌نی حسابی بانکن، ماڵ و ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیان له ده‌ره‌وه‌ن و له ناویشه‌وه خاوه‌نی توانای به‌رچاون. ئه‌و بازرگانیه بیانییه له‌و باوه‌ره‌دایه ئه‌وانه له کوردستان به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی چێژی خۆشی به‌رهه‌می کاره‌کانیان بکه‌ن رێگری له گۆڕان ناکه‌ن، له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌زانن ئه‌گه‌ر چاکسازی نه‌کرێت هه‌رچی بۆ کوردستانیان به‌ده‌ست هێناوه له ده‌ستی ده‌ده‌ن.