چەند ڕێنماییەک بۆ خانمانی دووگیان

خانمان لەماوەی سكپڕیدا پێویستە زیاتر لە هەموو كاتەكانی دیكە ئاگاداری تەندروستیان بن، چەند ڕێنماییەك هەیە كە پێویستە خانمان لێی بە ئاگابن:

1- ئەگەر زیپكە لەسەر پێستت دەركەوت ئەوە هەوڵبدە دووربكەویتە لە بەكارهێنانی پێكهاتە كیمیاویەكان ،و پێش بەكارهێنانی هەر پێكهاتەیەك بۆ پێستت ئەوە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكە بۆ ئەوەی كێشەی تەندروستیت بۆ دروست نەبێت.

2- بۆ ئەوەی جەستەت توشی وشكبونەوە نەبێت ئەوە ڕۆژانە بڕی پسێویست ئاو بخۆرەوە لەگەڵ ئەو میوانەی بڕێكی زۆر ئاو لەپیچكهاتەیاندا هەیە وەك خەیار و شوتی.

3- شێداركەرەوەی سروشتی بۆ پێستت بەكاربهێنە.

4- دوور بكەوەرەوە لە نائارامی و دڵەڕاوكێ.

5- بڕی پێویست بخەوە بۆ ئەوەی جەستەی خۆت و كۆرپەكەت تەندروست بێت.

6- ڕۆژانە بۆ ماوەی  چەند خولەكێك پارچەیەك خەیار بخەرە سەر چاوت ئەمە گەشاوەی بە پێستی دەوروبەری چاوەكانت دەبەخشێت و ماندوبونی چاوەكان كەمدەكاتەوە.

7- ڕۆژانە پارچەیەك لۆكە بە كەمێك شیری تەڕ ،تەڕ بكەو بیهێنە بەپێستی ڕوخسارتدا ئەمە گەشاوەی بەپێستت دەبەخشێت.

8- ئەگەر كێشەی هەڵوەرینی قژت هەبوو لەماوەی سكپڕیدا ئەوە هەوڵبدە ئەو خۆراك و میوانە بخۆ كەبڕێكی باش كانزا لەپێكهاتەیدا هەیە و چەند گۆڕانكاریەك لە ستایلی قژتدا بكە.

9- كاتێك دەچیتە دەرەوە ئەوە لەبیرت بێت دژە خۆر بۆ پێستت بەكاربهێنە.

10- دوور بكەوەرەوە لەبەكارهێنانی سابوون بۆ پێستت و لۆشنی تایبەت بۆ شۆردنی پێستت بەكاربهێنە بۆ ئەوەی پێستت شێداربێت 


AM:12:02:25/07/2019