لە دوو راپۆرتی ویکلیکسدا کە لەسەر یەکگرتنەوەی حکومەت ئامادەکراوە لە ساڵی ٢٠٠٦دا، لەبەشێکی کۆبوونەوەکان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا: کۆسرەت رەسوڵ وتوویەتی " من هەرگیز پشتگیری لە سیستەمی بنەماڵە ناکەم".
لە دوو راپۆرتی دیکەی ویکلیکس دا کە ئەمڕۆ ماڵپەڕی" سپی " بڵاویدەکاتەوەو، تایبەتە بە یەکگرتنەوەی حکومەتی هەرێم " هەولێر " و " سلێمانی "، کۆسرەت رەسوڵ لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەمەریکیەکان وتویەتی " بارزانی و تاڵه‌بانی له کوردستان له سه‌روی یاساوه‌ن و ده‌بێت ئه‌مه بگۆرێت تا ده‌سه‌ڵاتیان دیاریکراو بێت".
هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە" لێره (لای ئێمه) دیموکراسیه‌ت به‌رقه‌رار بووه، شه‌فافیه‌ت له بودجه‌دا هه‌یه، به‌رپرسان تا ماون ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه نییه، هه‌ڵبژاردن بریار ده‌دات کێ ده‌سه‌ڵاتداره. من هه‌رگیز پشتگیری له سیسته‌می بنه‌ماڵه ناکه‌م. دانوستانه‌کانی هه‌نوکه له سه‌ر دروستکردنی حکومه‌ت له به‌غداد و له سه‌ر یه‌کگرتنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم هیچ کاریگه‌ریان له سه‌ر خێرایی ئه‌نجامدانی چاکسازی له کوردستان نیه".
مێژووی ٥٠ ساڵی ڕابردووی کورد لەناو راپۆرتەکانی ویکلیکسدا- بەشی٢٧-
ته‌له‌گرافی ژماره 06KIRKUK32
ئاماده‌کراو له 09-02-2006
تایبه‌ت و نهێنی
ئامدهکراو و دارێژراو له‌لایه‌ن Scott Dean، هه‌ماهه‌نگکه‌ری ناوچه، ناوچه‌ی که‌رکوک، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه.
بابه‌ت بۆچونی سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له سه‌ر یه‌کگرتنه‌وه و دانوستانه‌کانی به‌غداد.
1- هه‌ماهه‌نگکه‌ری ناوچه له 7 شوبات چاوی به کۆسره‌ت ره‌سوڵ، به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێری مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی که‌وت. ره‌سوڵ باسی له یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ر دو حکومه‌تی هه‌رێم و گۆرانکاریه سیاسیه نیشتمانیه‌کان له به‌غداد کرد.
2- له سه‌ر یه‌کگرتنه‌وه‌ی دو ئیداره‌که کۆسره‌ت ره‌سوڵ وتی:
- مه‌کته‌بی سیاسی له 9 شوبات له گه‌ڵ تاڵه‌بانی له به‌غداد کۆده‌بێته‌وه بۆ باسکردنی یه‌کگرتنه‌وه و دروستکردنی حکومه‌تی ناوه‌ند. یه‌ک خاڵ ده‌بێت بریاری لێبدرێت ئایا یه‌کێتی چاوه‌روان بێت بۆ دیاریکردنی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران تا حکومه‌تی ناوه‌ند دروست ده‌بێت.
- رێکه‌وتن له سه‌ر ورده‌کاری پلانی یه‌کگرتنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم سازکراوه.
- داوا له عومه‌ر فه‌تاح، سه‌رۆک وه‌زیران له سلێمانی کراوه، ببێته جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی یه‌کگرتوی هه‌رێم. زۆرینه‌ی (منی تێدا نیه) ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی پشتگیری کاندیدکردنیان کردوه و ئه‌ویش په‌سندی ده‌کات.
- یه‌کگرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی دارایی و ناوخۆ و پێشمه‌رگه و داد کاتی زۆرتریان پێویسته، چونکه هه‌ر دو حکومه‌تی هه‌رێم سیسته‌می جیاوازیان هه‌بوه، بۆ نمونه ده‌زگای ئاسایش لای ئێمه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆیه، لای ئه‌وان کوره‌که‌ی بارزانی به‌رێوه‌ی ده‌بات، .... تاد. گرنگه پێشمه‌رگه دێرینه‌کان خانه‌نشین بکرێن و گه‌نج بهێنرێنه شوێنه‌کانیان، هه‌مان شت بۆ پۆلیس و ئاسایشیش بکرێت. سه‌باره‌ت به‌یه‌کگرتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و ئاسایش وتی: ئه‌وه مومکنه ئه‌گه‌ر بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ره‌فتار بکات نه‌ک وه‌ک سه‌رۆکی پارتی دیموکرات کوردستان.
- ئه‌سته‌نگه سیاسیه‌کان له رێگه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌دا، بۆ نمونه که‌م متمانه‌یی، گه‌وره‌ترن له ئاسته‌نگه ته‌کنیکیه‌کان.
- ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی هه‌مو که‌سێک دیاری بکرێت، بارزانی و تاڵه‌بانی له کوردستان له سه‌روی یاساوه‌ن و ده‌بێت ئه‌مه بگۆرێت تا ده‌سه‌ڵاتیان دیاریکراو بێت. لێره (لای ئێمه) دیموکراسیه‌ت به‌رقه‌رار بوه، شه‌فافیه‌ت له بودجه‌دا هه‌یه، به‌رپرسان تا ماون ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه نیه، هه‌ڵبژاردن بریار ده‌دات کێ ده‌سه‌ڵاتداره. من هه‌رگیز پشتگیری له سیسته‌می بنه‌ماڵه ناکه‌م. دانوستانه‌کانی هه‌نوکه له سه‌ر دروستکردنی حکومه‌ت له به‌غداد و له سه‌ر یه‌کگرتنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم هیچ کاریگه‌ریان له سه‌ر خێرایی ئه‌نجامدانی چاکسازی له کوردستان نیه.
- ده‌بێت ئه‌مریکا پشتگیری دیموکراسی له کوردستان بکات، نه‌ک پارتێکی تایبه‌ت له هه‌رێم.
- به وه‌زیری ناوخۆی ئیداره‌ی سلێمانی ده‌ڵێم هاریکاریت له سه‌ر بابه‌تی زیندانیه‌کان بکات.
کۆمێنت: که‌سێک ده‌ڵێت هه‌ر یه‌ک له ینک و پ‌د‌ک له دانوستانه‌کان بۆ حکومه‌تی ناوه‌ندی چه‌ندی ده‌ست که‌وێت کاریگه‌ری له سه‌ر دانوستانه‌کان بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کات. پێده‌چیت ره‌سوڵ پشتگیری ئه‌رسه‌لان بایز بکات بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، وا به‌رچاو ده‌که‌وێت ئه‌م شه‌ره بدۆرێنێت. ئێمه په‌له‌کردن له یه‌کگرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته گرنگه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم به‌دی ناکه‌ین. DEAN
راپۆرتی تایبه‌ت و نهێنی ژماره 06KIRKUK126
ئاماده‌کراو له به‌رواری 15-07-2006 له‌لایه‌ن Tim Uselmann هه‌ماهه‌نگکه‌ری ناوچه‌ی که‌رکوک
له دو چاوپێکه‌وتنی جیای کارمه‌ندی ئه‌مریکی له 1 و 2 ته‌موز له گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا و نێچیرڤان بارزانی (سه‌رۆکی حکومه‌ت) هه‌ر دوکیان رایان گه‌یاند که یه‌کێتی و پارتی رێکه‌وتون کۆتایی به‌ده‌ستتێوه‌ردانی حزب له کاروباری حکومه‌تدا بهێنن، دیاریکردنی جێگری وه‌زیره‌کان دوابخه‌ن و .... تاد. به‌شێک له خاڵه‌کانی ئه‌و راپۆرته:
5. بارزانی وتی پێویسته پارتی و یه‌کێتی به‌یه‌که‌وه هه‌نگاو بنێن، لایه‌نێکیان نابێت هه‌ست بکات ئه‌وی تر هه‌ڵیده‌لوشێت، به‌ڵکو هه‌ر دولا ده‌بێت هه‌ست بکه‌ن که به‌شێکن له یه‌ک ده‌سته (تیم) و وتیشی ئه‌مه بۆ یه‌کێتی زه‌حمه‌تتره چونکه ئه‌وان ده‌نگی زۆریان تێدایه.
8. مسته‌فا وتی جێگرتنه‌وه‌ی سه‌رۆکئ هه‌رێم بابه‌ت نییه، ئێره وه‌ک ئه‌مریکا نیه سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ندێک له ده‌سه‌ڵاته‌کانی له گه‌ڵ جێگره‌که‌ی دابه‌ش کردوه، سیسته‌مه‌که له سه‌رۆکی هه‌رێم و جێگره‌که‌ی و سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی پهرڵهمانهوه شۆرده‌بێته‌وه. له واقیعدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیران، زۆر ده‌سه‌ڵاتتره له عه‌دنان موفتی، سه‌رۆکی په‌رڵه‌مان.
9. کۆمێنت: کۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی مه‌کته‌بی سیاسی (له دوکان) ئاماژه‌یه‌کی زۆر ئه‌رێنه، هه‌رچه‌نده دو حزبه‌که به‌رده‌وامن له جیاوازیان له سه‌ر چه‌ند خاڵێکی بنه‌ره‌تی. بریاریان بۆ ده‌ستنیشان نه‌کردنی جێگری وه‌زیره‌کان پێده‌چیت زیاتر به‌هۆی رێکنه‌که‌وتنیان بێت له سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ دابنێن له‌وه‌ی یارمه‌تی بارزانی و عومه‌ر فه‌تاح بده‌ن تا کاره‌کانیان باشتر به‌رێوه ببه‌ن. هه‌مو جومگه به‌هێزه‌کان حزب شتی راست ده‌ڵێن، به‌ڵام کاڵفامیه بیربکرێته‌وه که قۆناغێکی نوێی هاریکاریکردن به‌رێگه‌وه‌یه. له‌م روه‌وه بارزانی و فه‌تاح ده‌توانن سودی مۆراڵ و ته‌کنیکی له پشتگیری ئه‌مریکا لێیان بکه‌ن. کۆتایی کۆمێنت JBIGUS.