بەهۆی نزیک بونەوە لە جەژن زۆرینەی خەڵک پێویستیان بە بازاڕکردن دەبێت، کەلوپەلێکی زۆر دەکڕن، بەڵام دواتر دەزانن کە پارەیەکی زۆر خەرجکراوە و زۆرینەی شمەکەکان بە زیادە کڕاون، دەتوانیت لە کاتی بازارکردن ئەم خاڵانە پەیڕەو بکەیت بۆ ئەوەی توشی ئەم بارودۆخە نەبیت.
یەکەم: بزانە کە چیت دەوێت، لیستێک ئامادە بکە و پێداویستیەکانتی تێدا بنوسە، تەنها ئەو شتانەی تێدا بنوسە کە بەڕاستی پێویستت پێیەتی.
دووەم: بەشێک لە پارەکەت هەڵبگرە و پاشەکەوتی بکە، تەنها بەو بەشەی کە داتناوە پێداویستیەکان بکڕە.
سێیەم: بەبێ تاقیکردنەوە هیچ کەلوپەلێک مەکڕە، پێشتر تاقی بکەرەوە پاشان بڕیاری کڕینی بدە.
چوارەم: ئەو شتانە مەکڕە کە لە یەکەم بینینەوە دەیانبینیت، چەند دوکانێک بگەڕێ پاشان بڕیار بدە کامەیان بکڕێت.
پێنجەم: پێشتر سەیرێکی جل و بەرگەکانت بکە پاشان بڕیار بدە ئایا جلی نوێت دەوێ
ت یان خۆت جلی نوێت هەیە.
شەشەم: ئەو کەلو پەلانەی دەیکڕیت با لەو کەلوپەلانە بێت کە پێویستت پێی هەیە هۆکارت هەیە بۆ کڕینیان.
حەوتەم: بە داشکاندنی دوکانەکان تێمەکەوە، چونکە زۆرینەی داشکاندنەکان تەنها بۆ هەڵخەڵەتاندنی کڕیارە.
هەشتەم: لە کاتی گونجاودا کەلوپەلەکان بکڕە نەک ئەو کاتەی لە جەژن نزیک دەبیتەوە، چونکە کەلوپەلەکان گرانتر دەبن.