روحانی: سزادانی زەریف كارێكی منداڵانەیە

حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند "بەهۆی ئەوەی واشنتن سزای بەسەر وەزیری دەرەوەی ئێراندا سەپاندووە، ناتوانێت دانوستان لەگەڵ تاران بكات"، دەشڵێت " سزادانی كارێكی منداڵانەیە"

حەسەن روحانی ڕایگەیاند "دانوستان لە رێگای وەزارەتی دەرەوە و محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئیرانەوە دەكرێت و دەبێت بەو رێگایەدا بڕوات، بەڵام سزادانی كارێكی منداڵانەیە و دەیسەلمێنێ واشنتن لە رووبەڕووبوونەوەی ئێراندا گیریخواردووە، باجی ئەو سزانەش دەدات كە بەسەر ئێراندا سەپاندوویەتی و هیچ دەستكەوتێكی بۆ ئەمەریكا نابێت".

سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت "ئەمەریكا لەلایەك داوای دانوستان دەكات و لەلایەكی دیكەوە سزا بەسەر وەزیری دەرەوەی ئێراندا دەسەپێنێ، ئەوەش كارێكە دوورە لە ژیری و تەنانەت بەڕێوەبەرانی كۆشكی سپی رێگایان لە دیدارە رۆژنامەوانییەكانی زەریف گرتووە".

دوێنێ چوارشەممە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا سزای بەسەر محەمەد جەواد زەریف سەپاند و خستییە لیستی ئەو كەسانەی كە بە رەچەڵەك بیانین و واشنتن چاودێرییان دەكات.



PM:03:20:01/08/2019