هەدەپە جارێکی تر داوای ئاشتی دەکاتەوە

پارتی دیموکراتی گەلان، هەدەپە لەو کۆنفرانسەی کە دوو رۆژە لە ئامەد بەردەوامە، جارێکی تر داوای ئاشتی لە تورکیا دەکاتەوە.

سزای تەمەلی هاوسەرۆکی هەدەپە، رایگەیاند" دۆخێکی پڕ لە پشێوی کە دەیان ساڵ دەخایەنێت لەبەردەماندایە. دوەم بژاردەی کۆمەڵگەیەکی بەهێزترە لە بواری دیموکراسی و ئاشتەواییەکی شەرەفمەندانە، بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئاشتییانەی دژ بە پشێوی لە تورکیا، دەبێت تەواوی لایەنە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ژورە پیشەییەکان و سەندیکاکان و خاوەن ویژدانەکان، هەست بە بەرپرسیاریەتیی مێژویی بکەن".

هاوسەرۆکی هەدەپە دەڵێت "لەپێناوی بەدیهاتنی ئاشتیی کۆمەڵگە لەو باوەڕەداین دەبێت کێشەکان لەڕێگەی دیالۆگ و دانوستانی دیموکراسیانە چارەسەربكرێن".

راشیگەیاند،" لەپێناوی بەدیهاتنی ئاشتیی کۆمەڵگە لەو باوەڕەداین دەبێت کێشەکان لەڕێگەی دیالۆگ و دانوستانی دیموکراسیانە چارەسەربكرێن، ئێمەش لەو روەوە ئامادەین ئەركەكانمان جێبەجێ بكەین"

پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) لە ئامەد بەبەشداری زیاتر لە 800 ئەندام و پەرلەمانتاری پارتەكە، سەرقاڵی بەستنی كۆنفرانسێكی فراوانی بۆ خۆڕێكخستنەوەی ناوخۆیی و دانانی پلانی چوار ساڵی داهاتوو.



AM:10:15:05/08/2019