سلێمانی...بەنزینخانەی گەڕۆک کرایەوە

لەسلێمانی بەنزینخانەی گەڕۆك كرایەوە كە پڕۆژەیەكی كەرتی تایبەتە و لەلایەن فەرمانگە پەیوەندیدارەكانەوە چاودێری دەكرێت.

بەگوێرەی‌ راگەیەندراوێكی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ئەمڕۆ سێشەممە 6ی‌ ئابی‌ 2019،  پڕۆژەی بەنزینخانەی گەڕۆك كرایەوە، وەك یەكێك لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی كەرتی تایبەت.

بەگوێرەی‌ راگەیەندراوەكە "پرۆژەكە بەوردی لەلایەن فەرمانگە پەیوەندیدارەكانەوە چاودێری دەكرێت لەڕووی كوالیتی و نرخ و جۆری خزمەتگوزارییەكانەوە".

پارێزگای‌ سلێمانی‌ راشیگەیاندووە كە " نرخی هەر لیترێك بەنزین لەم سیستمەدا 50 پەنجا دینار لەنرخی بازرگانیی كەمتر دەبێت".



PM:03:20:06/08/2019