لە جامی خۆرئاوای ئاسیا ، هەردو هەڵبژاردەی
عێراق و سووریا رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا بێ گۆڵ یەکسانبون.
یاریەکە لە وڵاتی عێراق و لە ناو یاریگای
کەربەلای نێودەوڵەتی ئەنجامدرا، تێیدا عێراق بە درێژایی ٩٠ خولەک سەرکەوتوو نەبوو
لە گۆڵکردن و بە بێ گۆڵ هەردو هەڵبژاردە یاریگایان جێهێشت.
بەم یەکسانبوونە خاڵەکانی عێراق لە یەکەمی
گروپەکەی بووە ٧ خاڵ و سووریاش ٢ خاڵی هەیەو چوارەمە.
هەڵبژاردەکانی یەمەن و فەلەستین هەریەکەو ٤
خاڵیان هەیەو دووەم و سێیەمن.