ژاپۆن یادی ۷۳ ساڵەی ناکازاکی دەکاتەوە

ئەمڕۆ لە وڵاتی ژاپۆن یادی ۷٤ ساڵەی بۆمببارانكردنی شاری ناكازاكی كرایەوە، كە تێیدا زیاتر لە ۷۰ هەزار هاوڵاتی گیانیان لە دەستداو هەزارانی تریش برینداربوون و شارەكە بە تەواوی وێران بوو.

دوابەدوای دانانی تاجە گوڵینە لە سەر مەزاری قوربانیان شینزۆ ئابی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن ئاماژەی بەوە كرد كە هەموو هەوڵێكدەدەن جیهانێكی دوور لە چەكی ئەتۆمی بنیادبنێن.

لە بەرواری ٩ی ئابی ١٩٤٥، واتە لە کۆتا ڕۆژەکانی جەنگی جیهانی دووەمدا، کاتژمێر ١١:٠٢ بە کاتی ژاپۆن فڕۆکەیەکی ئەمریکی بۆمبێکی ئەتۆمیی بە ناوی فات مان کۆد فڕێدایە باشوری ڕۆژئاوای وڵاتی ژاپۆنەوە. بە هۆی تەقینەوەی بۆمبەکەوە و پاشان بڵاوبوونەوەی تیشکی ڕادیۆ ئاکتیڤی بۆمبە ئەتۆمییەکەوە نزیکەی ٧٤ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

سێ ڕۆژ پێش کارەساتەکەی ناکازاکی، شاری هێرۆشیما بە چەکی ئەتۆمی هێرشی کرایە سەر و نزیکەی ١٤٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا. ئامانجی سەرەکی ئەمریکا لەو هێرشانە بۆ سەر ژاپۆن لە جەنگی جیهانی دوومدا ئەوە بوو کە دەیویست ژاپۆن بە تەواوی خۆی ڕادەستی ئەمریکا بکات.

 


PM:04:49:09/08/2019