دهۆک.. لە ئاگرکەوتنەوەیەک ١٠ دوکان سوتان

رۆژێک پێش جەژن لە دهۆک ئاگرێک دەکەوێتەوەو لە ئەنجامدا ١٠ دوکان سووتان.

بێوار عه‌زیز وته‌بێژی به‌رگری شارستانی دهۆك لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئاگرەكە لە بازاڕێکی‌ گەڕەکی‌ سەرهەڵدانی‌ شاری‌ دهۆک کەوتووەتەوە، تیمەكانی بەرگری شارستانیش توانیویانە كۆنترۆڵی بكەن.

وته‌بێژی به‌رگری شارستانی دهۆك، ئاماژەی بەوەدا " پێدەچێت رووداوەكە بە هۆی شۆرتی كارەباوە روویدا بێت و 10 دوكانیش سووتاون".

بێوار عه‌زیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆك روونیشیكردەوە كە لیژنەی لێكۆڵینەوە لەبارەی رووداوەكە پێكهێنراوە.



PM:09:23:09/08/2019