شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێك بۆ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەنێرێت و ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی ڕابردودا و سەبارەت بە وەڵامدانەوەی خواستی كادر و ئۆرگانەكانی یەكێتی بۆ بڕیاری یەكلاكەرەوە بۆ بەستنی كۆنگرە بەو ئەركە هەڵنەستاون.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لە پەیامێکیدا بۆ کۆسرەت رەسوڵ، جیگری سکرتێری گشتی یەکێتی دەڵێت" ئێستا سه‌رجه‌م ئۆرگان‌و كادران‌و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی، به‌نیگه‌رانییه‌كی قوڵَهوه ده‌پرسن، كه چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ جارێكیش بێت به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی بخه‌نه سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندییه تایبهتییهكانو گوێ له جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی بگرن؟ چی ده‌بێت گه‌ر له پێناو پاراستنی گه‌وره‌یی یه‌كێتیدا بڕیار له به‌ستنی كۆنگره بدهنو خواستی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شههیدانو جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی بێننه‌دی.ئایا ئاوڕدانه‌وه له خواستی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی ئه‌وه‌نده ئهستهمو قورسه كه نه‌توانن پێش جه‌ژن كۆببنه‌وه‌و مژده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌مان له رۆژی شه‌هیدی حزبهكاماندا پێ رابگه‌یه‌نن؟
دەقی پەیامەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:
په‌یامێك بۆ هه‌ڤاڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
برای به‌ڕێزم كاك كۆسره‌ت , سڵاوێكی گه‌رم
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ته‌واوی جه‌ماوه‌رو ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی له‌چه‌ندین رێگای جیا جیاوه داوای به‌ستنی كۆنگره‌تان لێده‌كات، پێشتر‌و له‌چه‌ندین وێستگه‌دا به‌هۆكارو بیانووی جیاواز رێگری له‌به‌ستنی كۆنگره كراوه‌و نه‌هێڵدراوه خواستی نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی بێتهدیو له‌سایه‌ی ئه‌و دۆخه قه‌تیسبووه رێكخراوه‌ییه‌وه، ئێستا كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كه نه‌ك هه‌ر یه‌كێتییه دڵسۆزه‌كان حزبه‌كه‌ی خۆیان نه‌ناسنه‌وه، به‌ڵكو هیچ سیمایه‌كی حزبایه‌تی به حزبه چل‌و چوار ساڵهكهمانهوه نه‌مێنێته‌وه.
هه‌ڤاڵی به‌ڕێز
كۆچی دوایی مام جه‌لالی رابه‌ر، ئهركو به‌رپرسیاریه‌تی له پاراستن‌و نوێكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی یه‌كێتی خستۆته ئه‌ستۆی هه‌موومان، له‌سه‌رو هه‌مووانیشه‌وه، جێگری سكرتێری گشتی ئه‌ركی قورستترو گه‌وره‌تره، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ی رابردوداو سه‌باره‌ت به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواستی كادر‌و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی بۆ بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ به‌ستنی كۆنگره به‌و ئه‌ركه هه‌ڵنه‌ستاون، هه‌ربۆیه‌ش یه‌كێتییه نه‌گۆڕو رێچكه پارێزه‌رانی حزبی شه‌هیدان هێنده بێ ئومێدبوونه لێتان كه كاسه‌ی سه‌بریان به‌ره‌و لافاو ده‌چێت، بۆیه پێویسته وه‌ك جێگری سكرتێری گشتی به‌زووترین كات متمانه‌و ئومێدیان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه.
هه‌ڤاڵی به‌ڕێز..
ئێستا سه‌رجه‌م ئۆرگان‌و كادران‌و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی، به‌نیگه‌رانییه‌كی قوڵَهوه ده‌پرسن، كه چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ جارێكیش بێت به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی بخه‌نه سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندییه تایبهتییهكانو گوێ له جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی بگرن؟.
چی ده‌بێت گه‌ر له پێناو پاراستنی گه‌وره‌یی یه‌كێتیدا بڕیار له به‌ستنی كۆنگره بدهنو خواستی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شههیدانو جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی بێننه‌دی؟.
ئایا ئاوڕدانه‌وه له خواستی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی ئه‌وه‌نده ئهستهمو قورسه كه نه‌توانن پێش جه‌ژن كۆببنه‌وه‌و مژده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌مان له رۆژی شه‌هیدی حزبهكاماندا پێ رابگه‌یه‌نن؟.
ئایا داواكارییه‌كه‌مان ئه‌وه‌نده زیانبه‌خشه به به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كان كه بووبێته هۆكاری ئه‌وه‌ی نه‌وێرن كۆنگره‌یه‌كی بێ ته‌وافوق ببه‌ستن؟. ئایا ریزه‌كانی یه‌كێتی هێنده لێك ترازاوه، كه چیتر نه‌توانن له‌ژێر چه‌تری ماڵه‌كه گه‌وره‌كه‌دا كۆببنه‌وه؟.
ئایا تا ئه‌و راده‌یه متمانه‌تان به‌یه‌كتر نه‌ماوه، كه مه‌ترسیتان له هێنانی هێزو چه‌كداری یه‌كتر هه‌بێت بۆ سه‌ریه‌ك له ناو هۆڵی كۆنگره؟.
ئایا پاراستنی یه‌كێتی وه‌ك بیلبیله‌ی چاوتان ئه‌وه‌نده ناهێنێت كه هه‌ر هیچ نه‌بێت له كاتی خواردنی برنج‌و شله‌ی قه‌یسی و قه‌لی خۆماڵی به‌یانی جه‌ژندا مژده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌مان له‌رۆژی بیست‌و یه‌كی یانزه‌ی دوو هه‌زارو نۆزده‌دا پێ بده‌ن؟.
ئایا پاش ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه له‌دواخستن، هێشتاش ده‌تانه‌وێ پاساوی نوێ بدۆزنه‌وه به‌وه‌ی كه كاته‌كه نه‌خه‌مڵیووه؟. ده‌شكرێت بپرسین، ئایا ئه‌وه‌نده له یهكێتیو خه‌ڵكه‌كه‌ی بێ متمانه بوونه، كه قسه‌ی نه‌یاره‌كانمان له‌ناو میدیاكان كارتان لێ بكات‌و پێتانوابێت یه‌كێتی كۆنگره بكات پارچه پارچه ده‌بێت؟ به پێچه‌وانه‌وه، نه‌به‌ستنی كۆنگره‌و خۆدزینه‌وه له‌و ئه‌ركه دیموكراسییه یه‌كێتی ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌تره‌وه..!
هیوادارم قسه‌كانم به‌دڵێكی گه‌وره‌وه لێ وهربگرنو به‌رپرسیارییه‌تی مێژوویی سه‌رشانتان جێبه‌جێ بكهنو هه‌رچی زووه، وه‌ك به‌رپرسیاری یه‌كه‌می به‌ڕێوه‌بردنی یهكێتیو له‌سۆنگه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی پێیداون، رۆژی شه‌هیدانی یه‌كێتی، بكه‌نه رۆژی كۆنگره‌ی وابه‌سته‌بوونه‌وه به خوێن‌و ئاكاری شههیدانو هه‌مووان پێكه‌وه یه‌كێـتی بكه‌ینه‌وه یه‌كێتییه‌كه‌ی جاران.
ته‌واوی دڵسۆزانی یه‌كێتی چاوه‌ڕوانی مژدانه‌ی جه‌ژنن
له‌گه‌ڵ رێزمدا
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
٩-٨-٢٠١٩