بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نهۆمی دووەمی بینایەك لە گەڕەكی قرگەی شاری سلێمانی توانرا سێ هاوڵاتی ڕزگاربکەن.
بەرێوەبەرایەتی بەرگیری شارستانی سلێمانی گرتەیەكی ڤیدیۆی بڵاوكردوەتەوە و ئاشكرایكردوە، ئێوارەی ئەمرۆ لە گەرەكی قڕگەی شاری سلێمانی بەهۆ ئاگرگرتنی نانەواخانەیەك توانراوە سێ هاولاتی لە نهۆمی سەرەوەی نانەواخانەكە كە گیریان خواردبوو رزگار بكرێت.
ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە بەهۆی لێچوون بووە لە فڕنێكی غاز.