پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاژێر کەسێکی نەناسراو لە شاری هەولێر، لەسەر باڵەخانەیەک خۆی دەسووتێنێت و خۆی فڕێدەداتە خوارەوە.
پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" کەسەکە لەسەر باڵەخانەیەکی هەشت نهۆمی خۆی سووتاندووە و خۆی فڕێداوەتە خوارەوەو دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە".
ئاماژەبەوەشکراوە، تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر کەسەکە نەزانراوەو ناشزانن بۆچی خۆی کوشتووە، هاوکات پۆلیس تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کردووە و لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە.