ئەفسەرێکی ئاسایشی هەولێر لە روداوێکی گوماناویدا گیان لەدەستدا

ئەفسەرێکی ئاسایش لەناو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بە فیشەک گیانلەدەستدەدات، تائێستا هۆکاری روداوەکە و گیانلەدەستدانەکەی رون نییە.

ئەفسەرێکی ئاسایش لەناو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بە فیشەک گیانلەدەستدەدات و بەڵام تا ئێستا هۆکاری کوژرانەکەی نادیارە.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناو بینای بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئەفسەرێك بەناوی (موشتاق) بە فیشەكێك كوژرا هەرچەندە گەیەندرایە نەخۆشخانە بەلام دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ ماوەی 4 كاتژمێر گیانی لەدەستدا. 

سەرچاوەکەی ئاسایش ئاماژەی بەوەشکردووەبەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کە روداوەکە "خۆکوژی" بوە و ئەوەش دەخاتەڕو کە تائێستا هۆکاری روداوەکە دیار نییە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان لە روداوەکە دەستیپێکردوە.



PM:08:51:25/08/2019