پێنجشەممە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكیتی كۆدەبێتەوە

بڕیارە رۆژی پێنج شەممە 29ی ئابی 2019 ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات.

لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاند: بڕیارە رۆژی پێنجشەممە ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات و تێیدا هەموو ئەو پرسانە تاوتوێ بكات كە بۆ ئێستای ناوخۆی یەكێتی و هەرێمی كوردستان گرنگیی هەیە.

لەبارەی ئەوەی كە گوایە یەكێتی و پارتی لەهەفتەی داهاتوودا كۆدەبنەوە، وتەبێژی یەكێتی وتی، "ئەو زانیارییە بەناوی منەوە لەچەند دەزگایەكی راگەیاندن بڵاوكراوەتەوە، بەڵام راست نیە و ئەو هەواڵە دوورە لەراستییەوە".




PM:03:25:27/08/2019