ئیتالیا ڕێگری لە کەشتی ئالان کوردی دەکات

وەزیری ناوخۆی ئیتالیا فەرمانی رێگرتن لەو کەشتیانەی دەرکرد کە پەنابەر دەگوازنەوە بۆ سنورە ئاوییەکانی وڵاتەکەی و لەیەکەم هەنگاویشدا ڕێگری بەکەشتی ئالان کوردی کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە ماتیۆ سالڤینی وەزیری ناوخۆی ئیتالیا فەرمانی رێگرتن لەو کەشتیانەی دەرکردوە کە پەنابەر دەگوازنەوە بۆ سنورە ئاوییەکانی وڵاتەکەی و لەدوەم هەنگاویشدا رێگەی بەکەشتی ئالان کوردی نەدا ئەو 13 پەنابەرەی کە هەڵیگرتوە لەسنورە ئاوییەکانی بیانپەڕێنێتەوە.

لەم هەفتەیەدا ئەمە دوەمین جارە لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆی ئیتالیا رێگە بەگواستنەوەی پەنابەران نادرێت لەڕێگای کەشتی رێکخراوە ناحکومییەکانەوە کە ئەرکی پاراستن و رزگارکردنی پەنابەران لەخۆدەگرن.

کەشتی ئالان کوردی بەناوی منداڵێکی پەنابەری کوردەوە ناونراوە کە لەسنورە ئاوییەکانی ئیتالیادا خنکا و لەئێستاشدا لەلایەن رێکخراوی (سی ئای)ی ئەڵمانی ناحکومییەوە بەکاردەهێنرێت. 

وەزیری ناوخۆی ئیستای ئیتالیا کە بەسەختی دژایەتی پەنابەران دەکات لەپارتی راستڕەوی هاوپەیمانییە و مانگی رابردو رێکەوتنەکەی لەگەڵ بزوتنەوەی پێنج ئەستێرە (فایڤ ستار) هەڵوەشاندەوە کەبەهۆیەوە حکومەتی هاوپەیمانی پێکهێنرابو.



PM:07:36:01/09/2019