وەزیری ئاوەدانكردنەوە: بەر لە وەرزی زستان چەندین پڕۆژە جێبەجێدەکرێن

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت كەلە ماوەی هەفتەی داهاتوودا دەست دەكەن بە جێبەجێكردنی 18  پرۆژەی جۆراوجۆر لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان و بەر لە هاتنی وەرزی زستانیش تەواو دەکرێن

ئەمڕۆ پێنجشەممە دانا عەبدولكەریم حەمەساڵح، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی "دوای وەرگرتنی رەزامەندیی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ژمارەیەك پرۆژە دەست پێدەكەن كە سەرجەمیان بە گوژمەی 40 ملیار دینارە کە پرۆژەکان لە پارێزگای هەولێر 4 ناوەند و هەولێر 6 ناوەند و سلێمانی و ڕاپەرین و گەرمیانیش كراونەتە 8 ناوەند".

جەختکردەوا"ئەو پرۆژانە بەرلە وەرزی بارانبارین دەست پێدەكەن و تەواوی پرۆژەكانیش تایبەتن بە بواری ئاوەدانكردنەوە و رێگەوبان و ئێستا لیژنەیەك لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە كارەكانی رایی كراوە و تەواوی پرۆژەكان رادەستی بەڵێندەرەكان كراون و لە هەفتەی داهاتوودا دەست دەكەن بە كاركردن و دەبێ لە ماوەی 70 رۆژیش كارەكان تەواو بكەن".
 
وەزیری ئاوەدانکردنەوە وتیشی "پرۆژەكان بەتەواوی رادەستی بەڵێندەرەكان كراون و لە ماوەی دیاریكراودا تەواو دەبن، لەبارەی تونێلی پیرمامیش تا ئێستا %86ی کارەکانی تەواو بووە و %14ی ماوە، بۆیە پێویستمان بە پارەیە و داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران كردووە تاكوو دەست بە پرۆژەكە بكرێتەوە".

لەبارەی یەكە نیشتەجێبوونەوەكانەوە وەزیری ئاوەدانکردەوە وتی "ئێمە لیژنەی تایبەتمان هەیە و فۆرمی تایبەتیان بۆ شایستەكان پر كردووەتەوە و ئەو پرۆژانەی هەمانە، تایبەتن بە یەكەی نیشتەجێبوونی كەم دەرامەتەكان".

جەختشیکردەوە "سەرجەمی ئەو پرۆژانەی كە دەستبەكار دەبن تەواویان رێگای سەرەكین و چونكە زۆرترین بەكارهێنانیان هەیە دواتر رێگا لاوەكییەكان كاریان لەسەر دەكرێت".


 




PM:03:03:19/09/2019