وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیاندراوێکی لەسەر ڕێگریکردن لە مەحموود سەنگاوی بڵاوکردەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی گەڕانەوەی مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازگەیەکی سنووری هەولێر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە "ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی ٩ی ٢٠١٩ لە کاتی ھاتنی مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ پارێزگای ھەولێر، لە زاڵگەیەکی دۆڵی سماقۆلی رووداوێکی نەخوازراو رووی داوە کە ھیچ بڕیار و ڕاسپاردەی لە پشتەوە نەبووە".
 


 دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

راگەیێنراوێک له وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩-٩-٢٠١٩ لە کاتی ھاتنی بەڕێز محمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کورستان بۆ پارێزگای ھەولێر، لە زاڵگەیەکی دۆڵی سماقۆلی رووداوێکی نەخوازراو رووی داوە کە ھیچ بڕیار وراسپاردەی لە پشتەوە نەبووە. بۆیە بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ورێگەگرتن لە دووبارە بوونەوەی ئەم جۆرە رووداوانە لێکۆڵینەوەیەکی وورد ئەنجام دەدەین وخەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە ھەموو ھەوڵەکانمان لە رێگا وبانەکان بۆ دابین کردنی ئەمنیەتی سەروسامانی ھاووڵاتیانە.


وەزارەتی ناوخۆ

حکومەتی ھەرێمی کوردستان

١٩-٩-٢٠١٩


PM:04:10:19/09/2019