بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندن لە سەرۆکایەتیی زانکۆی سەڵاحەدین، لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، رۆژی یەکشەممە 22-9-2019، یەکەم رۆژی پرۆسەی خوێندنە لە زانکۆکە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ یەکەم ڕۆژی ساڵی ئەکادیمی (٢٠١٩-٢٠٢٠)ە لە زانکۆی سەلاحەدین
زانكۆی سهلاحهدین قوتابیانی سەرجەم کۆلێژەکانی ئاگاداردهكاتهوه کەوا رۆژی یهكشهممه رێکەوتی 22ی ئهیلوولی 2019، یەکەم رۆژی دهستپێكی خوێندنی ساڵی ئهكادیمی (2019 – 2020)یە. لەم بارەیەوە زانکۆی سەلاحەدین بە قوتابیانی رادەگەیێنێت کە دەرگای بەشە ناوخۆییەکان و پۆلەکانی خوێندن کراوەیە بۆ پێشوازی لە قوتابیان.
بەم بۆنەیەوە زانکۆی سەلاحەدین پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆکەی دەکات و هیوای ئەوە دەخوازێت ئەم ساڵیش، ساڵێکی پڕ دەستکەوتی زانستی و ئەکادیمی بێت بۆ زانکۆ.