وەزارەتی بازرگانی عێراق سەبارەت بەبڕینی بەشە خۆراکی مانگانە ڕونکردنەوە دەدات


لەبارەی ڕاگرتنی بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە و ڕوونکردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٤ ی ئەیلولی ٢٠١٩ وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند" لەسەر دابینکردنی بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان بۆ مانگەکانی ئەمساڵ وەزارەتەکەیان بەردەوام دەبێت، ئەمەش بە پشت بەستن بە یاسایی بوودجەی ساڵی ٢٠١٩ کە پارەی پێویستی بۆ دابینکردووە". 

هاوکات لە ڕونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەشکرا: کە لەم ساڵدا وەزارەتی بازرگانی ١٠ بەشی ماددەی ئاردی داناوە، ٣ بەش ماوە و ٨ بەشیان بۆ زەیتی خۆراک و شەکر داناوە، کە دوو بەشی ماوە و ٦ بەشی بۆ ماددەیی برنج داناوە، کە دوو بەشی ماوە دابەش بکرێت. 
 


AM:12:27:24/09/2019