بومەلەرزەیەكی بەهێز ئیستەنبوڵی هەژاند

كەمێك لەمەوبەر بومەلەرزەیەك بەهێز بەگوڕی 5.7 پلەی رێختەر شاری ئیستەنبولی پاستەختی گەشتیاری توركیای  هەژاند.

ماڵپەڕی سكای نیوز بڵاویكردەوە بەهۆی بومەلەرزەكەوە هۆكارەكانی پەیوەندیكردن لەو شارە پچڕاون.
 

هاوكات میدیاكانی توركیا بڵاویانكردوەتەوە، حكومەتی توركیا بەوبۆنەیەوە ناوەندەكانی خوێندنی لە ئیستەنبوڵ داخستووە.



PM:02:16:26/09/2019