ئاگر لە بەشی سەرەوەی هۆتێل میهراكۆ کەوتەوە

ئێوارەی ئەمرۆ ئاگر لە بەشی سەرەوەی هۆتێلی میهراكۆ لەشەقامی سالمی شاری سلێمانی كەوتەوە و لەئێستادا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكراوە.

رێكان كەمال وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی راگەیاندووە: دوای ئەوەی ئاگاداركراینەوە لە بوونی ئاگرێك لە بەشی سەرەوەی تەلاری هۆتێل میهراكۆ لە شەقامی سالم "سەهۆڵەكە" دەستبەجێ تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەو زانرا كە مۆلیدەی بیناكە گرڕی گرتووە كە لەسەر سەربانی سەرەوەی بیناكەدا دانراوە، بۆیە یەكسەر تیمەكانمان دەستیان كردووە بە كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە.

وتیشی، لەئێستادا ئاگرەكە بە تەواوەتی كۆنتڕۆڵكراوەو خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیان لێنەكەوتووەتەوە، تەنها هەندێك زیانی ماددی بەر بەشی سەرەوەی بیناكە كەوتووە.


PM:04:59:26/09/2019