لە هەولێر بەنزینخانەیەک گڕی گرت


ئەمڕۆ هەینی ٢٧ ی ئەیلولی ٢٠١٩ لەسەر رێگەی كەركوك لە نزیك مەفرەقی دارەتوو، بەنزیخانەیەك ئاگری گرت و هێشتا نەتوانراوە ئاگرەکە كۆنتڕۆڵ بكرێت.

كاتژمێر ١٠:٣٠ی  پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شاری هەولێر لەسەر رێگەی كەركوك نزیك مەفرەقی دارەتوو، كۆگاكانی پشتەوە بەنزینخانەی زانكۆ ئاگری گرت و لە ئێستاشدا تیمەكانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەدان. 
 


AM:11:04:27/09/2019