سلێمانی.. هەزاران نەمام دەچێنرێت



 ئەمڕۆ سێ شەممە ١/١٠/٢٠١٩،  ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لە سلێمانی نزیكەی ٥٦٠ مۆلیدەی ئەهلی هەیە، تائێستاش ١٠ هەزار نەمامیان پێشكەشی نەمامگەكانی سلێمانی كردووە، تاکو كاریگەری خراپی مۆلیدەكان لەسەر ژینگە كەمبكەنەوە". 

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا قائیمقامی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: بڕیاریشدراوە ئەو نەمامانەی گەیشتونەتە نەمامگە و باخچەكانی سلێمانی، لە دەروازەی شار و شەقامی شەست مەتری سلێمانی بچێنرێنَ. 






PM:01:17:01/10/2019