دره‌نگانی ئێواره‌ی 21ی ئۆكتۆبه‌ر ئیلھام ئەحمەد ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك سیناتۆری كۆماریی و دیموكراته‌كانه‌وه له واشنگتن پێشوازی لێكرا.
له‌و دیداره‌دا به‌لێنیان پێدا كه هه‌ولێك ئه‌ده‌ن هه‌رچی برینی رابردوو و ئه‌م چه‌ند رۆژه‌یانه سارێژبێت و هه‌وڵده‌ده‌ن به‌زووترین كات ئارامییه‌كی بێوێنه بگێڕنه‌وه بۆ ناوچه‌كه كه به‌دڵی كورد بێت وه‌ك كورده‌كانی باشور.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا سیناتۆر گراهام وتی: پێویسته هێزێكی بچوكی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده كاربكات و ئاسمانی رۆژئاوای كوردستانیش له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پارێزگاریان بكات و ناوچه‌یه‌كی چه‌كداماڵراویش له نێوان توركیا و كورده‌كاندا (هه‌سه‌ده) دابمه‌زرێت كه هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رپه‌رشتی بكات. وتیشی توركیا به‌رپرسه له‌م دۆخه نائارامەی سوریا. باسی له‌وه‌شكرد كێڵگه نه‌وتییه‌كان ئه‌بێت كورده‌كان بیپارێزن و خێر و به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ كورد بێت.
له‌كۆنگره‌كه‌دا ئیلهام سوپاسی ئه‌ندامانی كۆنگرێس و خه‌ڵكی ئه‌مریكای كرد بۆ ئه‌و پشتگیریی و پاڵپشتییه‌ی كردوونی و چاوه‌ڕوانی زیاتریش ئه‌كه‌ن.
بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ-ی به‌هه‌ڵه وه‌سفكرد بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و وتیشی بڕیاره‌كه زیانی لێداین به‌ڵام چاوه‌ڕوانی قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا نا بێت ئه‌مریكا رێگه بدات توركیا ناوچه‌كه داگیر بكات و ناوچه‌ی دژه فڕین دیاریبكرێت و هێزی نێوده‌وڵه‌تی تێدا جێگیر بكرێت.
ئه‌و سیناتۆرانه‌ی كه پێشوازیان له ئیلهام ئه‌حمه‌د كرد بریتین له لیندزی گراهام و مارش بلاكبێرن له كۆمارییه‌كان و كرێس ڤان هاڵن و جێن شه‌هێن و ریچارد بلومنتاڵ له دیموكراته‌كان.
ئا: لوقمان غەفور