دیوانییە... ١٢ کەس لە باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگادا سوتێنراوون


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دیوانییە رایگەیاند" تەرمی ١٢ كەس بە سوتاوی لەناو باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگاكە و بارەگای پارتەكاندا دەرهێنراون". 



دوێنێ‌ هەینی جارێكی دیكە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین دژبە گەندەڵی، بێكاری و خراپی خزمەتگوزارییەكان لە شاری بەغدا و ژمارەیەك شاری دیكەی باشووری عێراق دەستی پێكردەوە و خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی حكوومەت و چاكسازی لە سیستەمی سیاسی دەكەن. 


 
 


PM:04:18:26/10/2019