لە بۆردومانێکی فڕۆکەکانی ئەمەریکا لە سوریا ئەبوبەکری بەغدادی کوژرا

فڕۆکەکانی ئەمەریکا لە پارێزگای ئیدلبی سوریا لە بۆردومانێکدا سه‌رۆكى رێكخراوى داعش ئەبوبەکری بەغدادی كوژرا.



میدیا ئەمەریکیەکان لە زارى  به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكاوه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى له‌ ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌تى سه‌ربازى ئه‌مریكادا دوێنێ شه‌ممه‌ 26ى تشرینى یه‌كه‌م لە ئیدلب کوژراوە، فەرمانی ئۆپراسیۆنەکەش لەلایەن دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكاوە دەرچووەو بۆردومانەکە لە رێگای کۆپتەرەوە بووە.

 

بریارە ئەمڕۆ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا وتارێک لەسەر کوشتنی ئەبوبەکری بەغدادی بلآوبکاتەوە.


شەوی رابردوو ترامپ له‌ تویتێكدا نووسیوێتى:"شتێكى زۆر گرنگ هه‌ر ئێستا رویداوه‌". وەک ئاماژەیەک بۆ کوژرانی بەغدادی.

 

تا ئێستا چەندجارێک میدیاکانی عێراق و ناوچەکە ئاماژەیان بۆ کووشتنی ئەبوبەکری بەغدادی کردووە، بەلآم ئەمە یەکەمجارە ئەمەریکا باس لە کوژرانی دەکات لە ئۆپرسیۆنێکی فڕۆکە جەنگیەکانیدا.



AM:08:16:27/10/2019