مەزڵوم كۆبانێ: توانرا لەپرۆسەیەكی سەربازی هاوبەشدا ئەبوبەكر بەغدادی لەناو ببرێت

كەمێك لەمەوبەر مەزڵوم كۆبانێ رایگەیاند "دوای چاودێرییەكی وردو پێنج مانگ كاركردن لەئۆپراسیۆنێكی هاوبەشدا بەغدادیان كوشتوە".

مەزڵوم كۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" لەبارەی كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی ئەمیری رێكخراوی داعش تویتێكی نوێی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت: دوای پێنج مانگ چاودێری هەواڵگری و كاری ورد، توانرا لەپرۆسەیەكی سەربازی هاوبەشدا ئەبوبەكر بەغدادی لەناو ببرێت.

كۆبانێ سوپاسی هەموو ئەوانەش دەكات كە لەو پرۆسە گەورەیەدا بەشداربوون و بە سەركەوتنێكی گەورەی ناودەبات.
 


PM:03:20:27/10/2019