جێگرەوەی ئەبوبەكر بەغدادی ئاشكرا دەكرێت

بەرپرسێكی دەزگای هەواڵگری عیراقی جێگرەوەی ئەبوبەكر بەغدادی ئاشكرا دەكات كەسێكی بەرەگەز توركمانە.

 

سەرچاوەیەكی دەزگای هەواڵگری عیراقی ئاشكرایكردوە، دوای كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی، داعش جێگرەكەوەی دیاریكردووە كە ئەویش عەبدوڵڵا قەرداش كە بە ئەبو عومەر توركمانی ناسراوە و خەڵكی تەلەعفەرە و زۆربەی ئەندامانی داعش لەگەڵ ئەوەدا بوون كە ئەو پۆستە وەربگرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، قەرداش بۆ ماوەیەكی كاتی كراوەتە جێگرەوەی ئەبوبەكر بەغدادی نەك هەمیشەیی .

ئەو سەرچاوەیەی دەزگای هەواڵگری عیراق باسی لەوەشكردووە، بەشێك لەسەركردەكانی داعش پێشنیازی ئەوەیانكردووە كە كەسێكی سوری عەرەب بكەنە سەرۆكی رێكخراوەكە بەهۆی ئەوەی قۆناغی داهاتوویان تەنها لەناوچەكانی عیراق و سوریا نابێت.

بەرپرسە هەواڵگرییەكەی عیراق بۆ رادیۆی مۆنتیكارۆلۆ جەختی لەوەكردووەتەوە دوای كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادیش داعش هەروا ئاسان نابێت چونكە جێگرەوەكەی كەسێكی خاوەن نفوزە لەنێو داعشدا و پێشتریش لەپشتی ئەبوبەكر بەغدادیەوە بەبێدەنگی كاریكردووە.




PM:04:27:27/10/2019