دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمهریكا، رایگهیاند، شهوی رابردوو، هێزهكانی ئهمهریكا، گهوره تیرۆریستی جیهانی ئهبوبهكر بهغدادییان له سووریا کوشتووە و وتی: ئهوه گهورهترین دهستكهوتی ئیدارهی ئهمهریكا بووه.
ترهمپ وتی: 11 منداڵی بچووك له بنكهكه چوونهته دهرهوه و بهغدادی له تونێلێكدا دۆزرایهوه و گهیشته كۆتایی تونێلهكه و خۆی كوشت و منداڵهكانیشی كوشت و جهستهكهی له تونێلهكه مایهوه.
سەرۆکی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رایدەگەیەنێت "ئەو کەسەی ببووە هۆکار لەسەر هێزەکانی ئەمریکا کوژرا، ئۆپەراسیۆنەکەش بۆ ماوەی دوو کاژێر بەردەوام بوو، دوای کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەکەش هەموو ماددەکان و کەلوپەلەکانی پەیوەندیدار بە داعش کۆکرانەوە".
ترەمپ دەڵێت، ئێمە پابەند دەبین بە لەناوبردنی گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکەی داعش و رایدەگەیینێت "بەغدادی یەکێک بوو لە سەرکردەی تیرۆریستەکان و پابەندی ئێمەش بۆ کۆتاییهاتنی چەکدارانی دیکەی داعش بەردەوامە، مانگی رابردووش رامانگەیاند کە هەمزە بنلاندی کوڕی ئوسامە بنلادنمان کوشت، کە زۆر شتی دەربارەی ئێمە و جیهان بە خراپی دەگوت. ئەو سەرکوتکاری بەرامبەر خەڵک ئەنجامدەدا، لەبەرئەوە ئێمە بە تەواوی ئەوان تێکدەشکێنین".
دۆناڵد ترەمپ ئاماژە بەوە دەدات کە، بەغدادی لەوەتەی هەبووە هەر خۆی شاردووەتەوە و دەشڵێت "ئێمە خەلافەتەکەمان تێکشکاندن و ئەمڕۆش جارێکی دیکە دووپاتیدەکەینەوە کە کۆتایی بە چەکدارانی دایکەی داعش دەهێنین و ئەمە چارەنووسی هەموو رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکەش دەبێت. لەبەرئەوە بەغدادی دۆڕاوێکی ترسنۆک بوو، ئەو بووکەڵەیەکی ترسنۆک بوو، ئەوان چەندین خەڵکی بێتاوانیان کوشت، ئەوان رقێکی زۆریان بەرامبەر ئێمە هەبوو، کوشتنەکانیشیان بە ئاشکرا ئەنجام نەدەدا. ئەوان جینۆسیادیان بەرامبەر ئێزدییەکان بەکارهێنا و مێژووش سەرجەم ئەوانەی لەبیردەمێنێت".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سوپای چەند وڵات و هێزێکی کرد کە هاوکاربوون بۆ لەنێوبردنی ئەبووبەکر بەغدادی و گوتی "سوپاسی رووسیا عێراق، تورکیا و هەسەدە دەکەم، کە هاوکاربوونە لە کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی، ئۆپەراسیۆنەکە زۆر ترسناک بوو، زۆر سوپاس بۆ هەواڵگرییە پرۆفێشناڵەکان کە وایانکرد ئەم ئەرکە زۆر سەرکەوتووبێت، دەمەوێت سوپاسی هەموو سەربازەکان بکەم کە دوێنێ شەو لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشداربوون، ئێوە باشترینن".