سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
ترەمپ: پێدەچێت ئەمریکا ڤیدیۆی هێرشەکەی سەر بەغدادی بڵاوبکاتەوە
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨ی تشرینی یەکەمی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" پێدەچێت واشنتن بەشێک لە گرتە ڤیدیۆییەکەی هێرشەکەی هێزە تایبەتیەکانی ئەمریکا بۆ سەرخەلیفەی داعش بڵاوبکرێتەوە".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی ساتی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی ڕایدەگەیەنێت: بیری لێدەکەینەوە، پێدەچێت ڕێگەی پێبدەین، لەوانەیە هەندێک بەشی دیاریکراوی لێ وەربگرین و بڵاویبکەینەوە.
دوێنێ دووشەممە ماڵپەڕی فۆرن پـۆڵسی، ڕاپـۆرتێکی لە بارەی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمەریکا لە دژی ئەبو بەکر ئەلبەغدادی، ڕێبەری داعش بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاند" جەنەڕال مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمووکرات "هەسەدە" تاکە کەسی بیانی بووە ئاگاداربووە ئامانجی ئۆپەراسۆنەکە ئەبوو بەکر بەغدادییە".
ئەبو بەکر بەغدادی ناوی تەواوی (ابراهیم عواد ابراهیم البدری)یە و لە ساڵی ١٩٧١، لە پارێزگای سەڵاحەدینی عێراق لەدایکبووە و بە ئەبو بەکر بەغدادی ئەمیری رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) ناسرا.
سەرەتای ناو دەرکردنی بەغدادی بە دیاریکراوی بۆ ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ دەگەڕێتەوە، کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەک تیرۆرستێكی جیهانی ناوی هێنا.
لەماوەی دەسەڵاتیدا لە رێکخراوەکەیدا، بەغدادی وەک تارماییەک لەنێوان سوریا و عێراق دەردەکەوت، بە جۆرێک هەر کات هەواڵی مەترسی یان هێرشکردنە سەری لە حەشارگەیەک یان شوێنی مانەوەی بڵاودەبۆوە، پاش ماوەیەک لە شوێنێکی دیکە بە گرتە ڤیدیۆییەک یان بە ریکۆردێکی دەنگیی دەردەکەوتەوە.
بەرەبەیانی رۆژی یەک شەممە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتد، تیمێکی یەکەی سەربازیی تایبەتی ئەمریکی بەناوی "دەلتا فۆرس" ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعشی لە شاری ئیدلیب لە باکووری رۆژئاوای سووریا، کوشت.
هەروەها بەگوێرەی هەندێک زانیاری ئەبو بەکر بەغدادی و هەردوو ژنەکەی لە کاتی هێرشەکەدا پشتێنەی بۆمب رێژکراویان لە خۆیان بەستووە و خۆیان تەقاندۆتەوە، ئەمەش لە ترسی ئەوەی نەکا بە زیندوویی یان بە برینداریی دەستگیر بکرێن.
هاوکات بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی"شەرقولئەوسەت"، ئەبوبەکر بەغدادی پێش کوژرانی، "عەبدوڵڵا قارداشی" بۆ جێگرتنەوەی خۆی لە خەلیفایەتیی داعش هەڵبژاردبوو.
AM:09:20:29/10/2019
دۆناڵد ترەمپ
سەرۆکی ئەمریکا
ئەبوبەکر بەغدادی
خەلیفەی داعش
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
ئەلڤێس یەکسەر دوای هەناسەدانی هەوای “ئازادی”: من “بەرگر”م دەوێت
ئەستێرەکان
وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی غەزەل مستەفا لە چەند وێنەیەکی جیاوازدا
وێنە.. شاعیر و پێشکەشکارێکی کورد لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا
وێنە.. دوو خانمە هونەرمەندی دیاری کورد پێکەوە دەرکەوتن
فەرامەرز ئەسڵانی گۆرانیبێژ و هونەرمەرندی ناسراوی ئێران کۆچی دوایی کرد
لە قەزای زاخۆ هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
Spee Media