سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
مەزڵوم کۆبانێ: هەسەدە زانیاریی وردی لەبارەی شوێن و جوڵەی بەغدادی داوەتە ئەمریکییەکان
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" لە چاوپێکەوتنێکیدا بە بە کەناڵی "ئێن بی سی" ئەمریکی ڕاگەیاند" دەزگای هەواڵگریی هەسەدە زانیاریی وردی لەبارەی شوێن و جوڵەی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش، کە لە نزیک سنووری تورکیا بووە، داوەتە ئەمریکییەکان".
مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" ئەوەشی خستەڕوو: سیخوڕێکمان لەناو کەسانی نزیک لە ئەبوبەکر بەغدادی دانابوو و ئەو توانی نموونەی خوێن و جلی ژێرەوەی بەغدادی بگەیەنێتە هەسەدە و دواتریش ئەمریکییەکان لێکۆڵینەوەیان کردووە و دڵنیابوونە، کە ئەو کەسە بەغدادی خۆیەتی، هەروەها شوێنی مانەوە و ژمارەی چەکدارەکانی نزیک لە بەغدادی گەیاندووەتە هەسەدە و ئەوانیش ئەو زانیارییانەیان بە ئەمریکییەکان داوە، کە بوونە هۆی کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادی.
بەرەبەیانی رۆژی یەک شەممە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتد، تیمێکی یەکەی سەربازیی تایبەتی ئەمریکی بەناوی "دەلتا فۆرس" ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعشی لە شاری ئیدلیب لە باکووری رۆژئاوای سووریا، کوشت.
هەروەها بەگوێرەی هەندێک زانیاری ئەبو بەکر بەغدادی و هەردوو ژنەکەی لە کاتی هێرشەکەدا پشتێنەی بۆمب رێژکراویان لە خۆیان بەستووە و خۆیان تەقاندۆتەوە، ئەمەش لە ترسی ئەوەی نەکا بە زیندوویی یان بە برینداریی دەستگیر بکرێن.
PM:12:32:29/10/2019
ئەمریکا
سووریا
کچە کوردێک لە نێوان ئاوەکانی فەرانسا و بەریتانیا گیانی لەدەستدا
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
چاڤی بڕیاری مانەوەی دا
ئەستێرەکان
وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد
وێنە.. بانە شێروان بە چەند ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت
وێنە.. هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
وێنە.. کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی داوای لێبوردن لە هەیفا وەهبی دەکات
Spee Media