هەفتەی داهاتوو دیاردەیەكی گەردوونی ڕوو دەدات


هەفتەی داهاتوو دیاردەیەكی فەلەکی ڕوو دەدات و هاووڵاتییان دەتوانن سەیری بكەن، بەڵام بەبێ‌ فلتەر بە مەترسییە و لە عەسر تا مەغریب بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ یەک شەممە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئاژانسی ناسای ئەمریکا بڵاوکردووەتەوە، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ١١ی ئۆکتۆبەر دیاردەیەکی گەردوونی دەگمەن ڕوودەدات، کە تێپەڕبوونی هەسارەی عەتاردە بەبەردەم خۆردا، کە دەتوانرێت لەهەموو شوێنێکی گۆی زەوییەوە ئەم دیاردە گەردوونییە ببینرێت، هاوکات ئەم دیاردە فەلەکییە لە هەرێمی كوردستانیش دەبینرێت.


هەروەها فەلەکناسان ئامۆژگاری ئەوە دەدەنە هاوڵاتیان ئەوانەی ئارەزووی بینینی ئەم دیاردەیە دەکەن، بۆ پاراستنی تەندروستیان چاویلکەی ڕەش بەکار بهێنن.


ڕۆژی دووشەمی داهاتوو هەسارەی عەتارد بە بەردەم خۆردا تێدەپەڕێت و سەرجەم هاووڵاتییانی دنیا دەتوانن ئەو دیاردەیە ببینن و دیاردەیەكی فەلەكییە و لە هەر سەدەیەك یەك جار دووبارە دەبێتەوە و تا ساڵی ٢٠٣٢ ئەوە ڕوو ناداتەوە. 












PM:12:35:03/11/2019