تەڤدەم: ئەردۆغان بە چەکی ناتۆ و پشتیوانی ئەمریکا گەلی کورد قڕ دەکات

بزتنەوەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک- تەڤدەم لە بارەی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بەیاننامەیەکی بلاو کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە دەوڵەتی تورک   قڕکەرییەکانی بە پشتیوانی و یارمەتیی ناتۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام دەدات.

 

لە بەیاننامەکەدا تەڤدەم ئاماژەی بەوەشکردووە: هێرشەكانی توركیا بە چەكی ناتۆ نەك تەنها لە باكوور و رۆژئاوای كوردستان، بەڵكو باشووری كوردستانیش بە ئامانج دەگرن.

 

تەڤدەم هەڵوێستەكانی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان شەرمەزار دەكات، دەڵێت" پێویستە نەتەوە یەكگرتووەكان لەبری هاوكاری توركیا لێپرسینەوە بكات، بەبێدەنگییەكەی بووەتە هاوكاری هێرشەكانی توركیا".




AM:10:05:08/11/2019