ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، ئاماری شەڕو بەرخۆدانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی دژی داگیرکەران بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند" بەگشتی لەوماوەیەدا ٢ چەتە کوژران".
هەسەدە وردەکاری زیاتر بەمشێوەیە دەخاتەڕوو:
بەرەی ئەبوراسێن
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، بە فڕۆکەی جەنگی و چەکی قورس هێرشی گوندەکانی ئوم سەیفایان کرد.
بەرەی تەل تەمر
سوپای داگیرکەر و چەتەکان، بە چەکی قورس و بە پشتیوانی فڕۆکەی جەنگیی و فڕۆکەی چاودێری، هێرشی گوندی ڕەیحانییەییان کرد و لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی شەڕڤاناندا شەڕ ڕوویداوە، بەڵام ئەنجامەکەی ڕوون نییە.
بەرەی عەین عیسا
لە دەوروبەری ڕێگەی نێودەوڵەتیی M4، لە گوندەکانی تروازی و ئەبو سیرا، سوپای داگیرکەر و چەتەکان بە چەکی قورس و فڕۆکەی جەنگی، لە هێرشەکانیان بۆ فراوانکردنی داگیرکارییەکانیان بەردەوامن. لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەکانمان شەڕ ڕوویداوە، بەڵام ئەنجامە کە ئاشکرا نەبوو.
لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەکانمان لەدژی هێرشە داگیرکارییەکان، بە گشتی ٢ چەتەی داگیرکەر کوژران.
هەروەها هەڤاڵێکمان دوای ئەوەی قارەمانانە شەڕی کرد، شەهید بوو و ٩ هەڤالی دیکەشمان بریندار بوون".